بەشە شەكری سێ مانگی ساڵی ڕابردووی چەند ناحیەیەكی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشنەكراوە و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكە داوای دابەشكردنی دەكات.
كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، تائێستا بەشە شەكری سێ مانگی ساڵی ڕابردووی هاووڵاتییان لە چەند ناحیەیەك دابەش نەكراوە.
ئاماژە بە ئەوەش دەكات، بەشە شەكری هاووڵاتییان بۆ مانگەكانی 8,9,10 یە كە دابەشنەكراوە.
دەشڵێت، بۆئەو مەبەستە پەیوەندی بەبەڕێوەبەرایەتی خۆراكی سلێمانی دەكەین دەست بەجێ هەرسێ بەشە شەكر بەسەر ئەو ناوچانە دابەشە بكات كەوەریان نەگرتووە.