وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ ئاماده‌كردنی پارچه زه‌وی له سنووری شاره‌وانییه‌كان ناوه و ئێستاش كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت به‌رده‌وامه.
وەزارەتی شارەوانی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/7/2024، تیمه ئه‌ندازیارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له كاركردن بۆ ڕووپێویكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران ئاماده ده‌كرێن، به‌رده‌وامبوون و به‌ره‌وپێشوونی باش به‌ده‌ستهاتوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر سه‌رجه‌م تیمه ئه‌ندازیارییه‌كانی خۆی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی هەنگاوەکانی ڕووپێویکردنی زەوی، چڕتر و خیراتر بكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی دەستنیشانکردنی نەخشەکان لە نزیکترین کاتدا تاوه‌كوو فه‌رمانبه‌ران به‌زوویی له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند ببن.
پێشتر حکومەتی هەرێم دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا راگەیاند و بڕیاریشە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ڕێکارەکان تەوابکرێن و زەویەکان بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبکرێت.