سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی گلەیی و گازندەی هاووڵاتیان، دەستیان بەسەر 100 سەر ئاژەڵی بەرەڵادا لە شەقام و كۆڵانەكاندا گرتووە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش گلەیی و گازندەی زۆری هاووڵاتیان و بێزار بوونیان بەهۆی بوونی ئاژەڵی بەڕەڵا لەناو کۆڵان و شەقامە گشتیەکاندا و زیان گەیاندن بە دار و درەختی باخچەکانی ناوشار، ئەمڕۆ لەسەر فەرمانی سەرۆکی شارەوانیمان دەستگیرا بەسەر 100 سەر ئاژەڵی بەرەڵادا.
ڕاشیگەیاندووە، ئاژهڵهكان لەشەقامە سەرەکیەکانی ناوەندی شاردا بوون.
جەختیشی كردۆتەوە، “بەڵێن دەدەین بە هاوشاریان لەپێناو مافی گشتی و سەقامگیری و پاکڕاگرتنی شار هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی ئاژەڵی بەرەڵا بەردەوام دەبێت”.