نێچیرڤان بارزانی کە بۆ بەشداریکردن دەستپێكردنی ئۆڵمپیادی پاریس لە فەرەنسایە دەڵێت:” پاریس دیسان نیشانی دا كە دەتوانێ لە نزیككردنەوەی دنیا لەیەكتری، ئیلهامبەخش بێت”.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی:خۆشحاڵ بووم بە دیدار لەگەڵ سەرۆك ئیمانوێل مەكرۆن و خانمی یەكەم، بیرگیت مەكرۆن. هەروەها خۆشحاڵم كە بەشداریم لە ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی ئۆڵمپیادی پاریسدا كرد.
دەشڵێت:” ئەم یارییانە ئاماژەیەكی گەورەن بۆ یەكگرتوویی جیهانی، و پاریس دیسان نیشانی دا كە دەتوانێ لە نزیككردنەوەی دنیا لەیەكتری، ئیلهامبەخش بێت”.
هەریەکە لە د.لەتیف رەشید، سەرۆك کۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەشداریی کردن لە مەراسیمی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵمپیادی پاریس لەو وڵاتەن لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و هاوژینەکەیەوە پێشوازییان لێکرا