هاتووچۆ تیروپشك بۆ ژمارەیەك تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل دەكات



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، كە ڕۆژی یەك شەممە تیروپشك بۆ ژمارەیەك تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوهاووڵاتیانەی فۆرمی ژمارەی دڵخوازیان وەرگرتوە بە هەردوو پیتی E F لەم ژمارانەی لای خوارەوە ئاگاداریان دەکەینەوە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٢٨ لە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەك ئامادەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان.

وەك هاتووچۆ بڵاویكردۆتەوە، ژمارەكان بریتین لە “E 5050 و F 23000″.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەموو داواکارانی ژمارە ڕێکەکانی (10000 و 20000 و 30000 و 40000 و 50000 و 60000 و 70000 و 80000 و 90000 بە هەردوو پیتی E و F) هەمان ڕۆژ لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن .

ئاماژەی بەوەشكردووە، دیاریکردنی کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەك بەهۆکاری ئەوەیە لەئێستادا بەشی تۆمارکردن ئۆتۆمبیل تۆماردەکات نامانەوێ ناڕەحەتی بۆ ئەو هاووڵاتیانە دروست ببێت، كە سەردانی بەشی تۆمارکردن ئەکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر هاووڵاتیەکی داواکار لەکاتی دیاریکراو ئامادەی تیروپشک نەبێت مافی دەفەوتێت پێویستە و کەسی ” داواکار ” بەڵگەنامەی فەرمی پێبێت واتە کارتی نیشتیمانی یان ناسامەی باری شارستانی و کارتی زانیاری.

ڤایرۆسێكی دیكە لە مشكەوە بڵاودەبێتەوە
پێت ڤایرۆسێكی دیكە لە مشكەوە بڵاودەبێتەوە
چەندین كێشە لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرا
دوات چەندین كێشە لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرا
پەیوەنیدر