ساڵانە خەڵكی عێراق 500 ملیۆن مریشك دەخۆن



شارەزایەكی ئابووری ئاشكرای دەكات، كە ساڵانە خەڵكی عێراق نیو ملیار مریشك دەخۆن و دەشڵێت: هەر تاكێكی عێراقی لە مانگێكدا مریشكێك دەخوات.

نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووری عێراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، هەلێكی گەورەی وەبەرهێنان لە كەرتی كێڵگە پەلەوەرییەكان هەیە و بەرهەمەکانی ناوخۆ لە كێڵگە پەلەوەرییەكان و بەرهەمەكانی ساڵانە دەگاتە 200 هەزار تۆن و هاوردەكردنیش دەگاتە 800 هەزار تۆن لە ساڵێكدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گرنگترین ئەو وڵاتانەی هەناردەی مریشك دەكەن بۆ عێراق بریتین لە ئێران و توركیا و بەڕازیل.

وتیشی، بەکارهێنانی ناوخۆیی ساڵانە دەگاتە یەک ملیۆن تۆن، بە جۆرێک عێراقییەکان ساڵانە نیو ملیار مریشک دەخۆن، كە بە تێکڕایی هەر كەسێك لە مانگێكدا مریشكێك دەخوات”.

پارێزگارێكی پێشووی سلێمانی كۆچی دوایی كرد
پێت پارێزگارێكی پێشووی سلێمانی كۆچی دوایی كرد
دابەشكردنی مووچە دەچێتەوە مانگی داهاتوو
دوات دابەشكردنی مووچە دەچێتەوە مانگی داهاتوو
پەیوەنیدر