شوێنی دابەشکردنی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بۆ خانەنشینان دیاریکرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان شوێنی دابەشکردنی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بۆ خانەنشینان دیاریکرد و دەڵێت: خانەنشینان دەتوانن بچن لەو بانکانە فۆڕمەکە وەربگرن کە مووچەی لێوەردەگرن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابوری دەڵێت:” لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان بڕیاردرا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لەڕێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەشدەکرێت”.

دەشڵێت:” لەڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٧/٢٩ فۆڕمەکان لەبانکەکان دابەشدەکرێت و تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە نابێت پێشتر بەهیچ جۆرێک سودمەند بوبن لە وەرگرتنی زەوی.

بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکان لە ڕێگای فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شارو شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.

تەیف سامی: چاکسازی لە بانکی رەشید و رافیدەین دەکەین
پێت تەیف سامی: چاکسازی لە بانکی رەشید و رافیدەین دەکەین
بافڵ تاڵەبانی: پێویستە دەستێكی پۆڵایین بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنان
دوات بافڵ تاڵەبانی: پێویستە دەستێكی پۆڵایین بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنان
پەیوەنیدر