ژمارەیەک زەمالەى خوێندن پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا کرا



لە درێژەى سەردانەکەی وەزیری خوێندنی باڵا بۆ وڵاتى تورکیا، ژمارەیەکی دیکەى زەمالەى خوێندن پێشکەشی وەزارەتی خوێندنی باڵای کوردستان کرا.

لە درێژەى سەردانەکەیدا بۆ وڵاتى تورکیا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى دامەزراوەى (YTB) کۆبوونەوە، کە ئەم دامەزراوەیە زەمالەی خوێندن بۆ فێرخوزان لە تەواوى وڵاتانى دونیا دابین دەکات، بڕیاریش درا دامەزراوەکە ژمارەیەکی دیکەى زەمالەى خوێندن پێشکەشی وەزارەتی خوێندنی باڵای کوردستان بکات.

ڕۆژی چوارشەممە، د. ئارام محەمەد، قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە ئامادەبوونی ئایدن مەعروف، وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان و بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى، لەگەڵ عەبدوڵڵا ئیرن، سەرۆکى دامەزراوەى (YTB) و بەرپرسانى دیکەى دامەزراوەکە کۆبووەوە، کە ئەم دامەزراوەیە پێشتر چەندین زەمالەى خوێندنى بە فێرخوازان لە هەرێمى کوردستان بەخشیوە.

لە وتەیەکدا وەزیرى خوێندنى باڵا سوپاسى دامەزراوەى (YTB) کرد و کارەکانى بەرز نرخاندن، هەروەها سوپاسیشی کردن بۆ ڕەخساندنى دەرفەتەکانیان بۆ هەرێمى کوردستان، چونکە ئەو فێرخوازانەى لە ڕابردوو لەم زەمالە سوودمەند بوونە، لە ئێستادا گەڕاونەتەوە و لە دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان خزمەت پێشکەش دەکەن، داواشى کرد زەمالەى خوێندنی زیاتر بۆ قوتابییان و خوێندکارانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان دەستەبەر بکەن.

لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکى دامەزراوەکە ڕایگەیاند، کە زەمالەکانی خوێندن بۆ هەرێمی کوردستان فراوانتر دەکرێن، لەسەر سێ ئاست لە ڕێگەى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمەوە، کورسى خوێندن دەبەخشرێتە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمى کوردستان، بەشێکیان بۆ فەرمانبەرانى حکومەت، بەشیکی تریش بۆ مامۆستایانى زانکۆ، هەروەها بەشێکی دیکەش تایبەت دەبێت بە ڕاهێنانى دیپلۆماتکاران.

وتیشى؛ ئێمە ئەم زەمالانەى پێشکەش بە وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان دەکرێن، بە چاودێریى ڕاستەوخۆى وەزیری خوێندنى باڵا، دەچنە بواری جێەجێکردنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پرۆتۆکۆڵى لێکتێگەیشتنى هاوبەش لە نێوان هەردوولا واژۆ دەکرێت.

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشکێک لە کاتی ئێشکگری ئامادە نەبێت، سزا دەدرێت
پێت وەزیری تەندروستی: هەر پزیشکێک لە کاتی ئێشکگری ئامادە نەبێت، سزا دەدرێت
دوومەڵی دیموكراسیی لە ئەمریكا یان پاشەكشەی سیستەمە ڕۆژئاواییەكە !
دوات دوومەڵی دیموكراسیی لە ئەمریكا یان پاشەكشەی سیستەمە ڕۆژئاواییەكە !
پەیوەنیدر