داڕووخانی بینایەك حەوت قوربانی لێكەوتەوە



 

لە ئاكامی داڕووخانی بینایەك لە فڕۆكەخانەیەك كە لە قۆناغی بنیاتناندایە لە شاری واگادووگووی پایتەختی بوركینا فاسۆ، حەوت كرێكار گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵێكی میدیای بوركینا فاسۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دۆنسین، بینایەك لەكاتی كاركردن تیایدا داڕووخاوە.

لە رووداوەكەدا، حەوت كرێكار گیانیان لەدەستداوە و شەشی دیكەش برینداربوون.

داواكاری گشتیی واگادووگوو، زینیاری فیسۆۆونتی لێكۆڵینەوەی لەبارەی رووداوەكە دەست پێ كرد.

لە تشرینی یەكەمی ٢٠٢١دا، كۆمپانیای مێریدیام-ی فەڕەنسایی دەستی كرد بە دروستكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دۆنسین كە بڕیارە شوێنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی واگادووگوو بگرێتەوە كە دەكەوێتە سەنتەری شارەكە و لە ساڵی ١٩٦٠دا دروستكراوە.

بەفر و باران دەبارێت
پێت بەفر و باران دەبارێت
ئيسرائیل ئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر ئێران دەكات
دوات ئيسرائیل ئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر ئێران دەكات
پەیوەندیدار