تۆمەتبارێکی تەقەکردن دەستگیرکرا



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، کە تەقەی لە سێ کەس کردبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لە سێ‌ كەس كردبوو.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی لە لایەن سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانییەوە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگاداركرانەوە لە ڕووداوێكی تەقەكردن لە گوندی باریكە، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت لەلایەن تۆمەتبارێكەوە تەقە لە سێ‌ كەس كراوە، دوای گەیاندنی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر چەكیكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( م، ج، ع ) بەبڕیاری بەرێز دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نەینەوا دۆزرایەوە
پێت گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نەینەوا دۆزرایەوە
ژووری بازرگانی سلێمانی قەرز بۆ کۆمپانیا بچوکەکان دابین دەکات
دوات ژووری بازرگانی سلێمانی قەرز بۆ کۆمپانیا بچوکەکان دابین دەکات
پەیوەنیدر