پەرلەمان بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران یاسای ڕاژەی هەمواركردەوە



پەرلەمانی عێراق لەپێناو پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و زیادكردنی ناونیشانی نوێی وەزیفی بۆ فەرمانبەران، یاسای ڕاژە “میلاك”ی ژمارە 25ی ساڵی 1960ی هەموار كردەوە.

موحسین مەدەلاوی، سەرۆكی كاتی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێكدا دوای هەمواركردنەوەی یاساكە ڕایگەیاند، “پیرۆزبایی لە فەرمانبەران دەكەین بەهی هەمواركردنەوەی یاسای ڕاژە، چونكە هەموارە نوێیەكە گونجاندن دروست دەكات لەنێوان ناونیشانە وەزیفییەكان و ئەو توانا زانستییەی فەرمانبەران هەیە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی هەموارە نوێیەكە مافی فەرمانبەران لە پلەبەرزكردنەوە جێگیر دەبێت.

وتیشی، “سورین لەسەر خێرا جێبەجێكردنی هەمواری یاسای ڕاژە بۆئەوەی پێویستی فەرمانگەكانی دەوڵەت لە پسپۆڕییە جیاوازەكان پڕبكەینەوە”.

لای خۆشیەوە، عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەمواری یاسای ڕاژە دەبێتە هۆی لابردنی نادادپەروەری لەسەر چینێكی فراوانی فەرمانبەران و پێدانی پلەبەرزكردنەوەی شایستە پێیان.

دەقی هەمواری ژمارە 21ی یاسای ڕاژەی ژمارە 25ی ساڵی 1960:

مووچەی کارەبا دابەشدەکرێت
پێت مووچەی کارەبا دابەشدەکرێت
بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن قەدەغەکرا
دوات بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن قەدەغەکرا
پەیوەنیدر