سوودمەندبوونی 200 هەزار خێزان لە بیمەی تەندروستی ڕادەگەیەنرێت



ناوی 250 هەزار کەس دوای بەدواداچوون بۆ ناوەکانیان دەخرێنە نێو سندوقی بیمەی تەندروستییەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی ئەحمەد عوبەید، بەڕێوەبەری گشتی سندوقی بیمەی تەندروستی عێراق، بەشداریکردنی نزیکەی 200 هەزار خێزانی ڕاگەیاند، کە سودمەندی چاودێری کۆمەڵایەتین.

هاوکات ئاماژەی بەوەکرد، کە بەم نزیکانە 250 هەزار کەسی دیکە دوای بەدواداچوون بۆ ناوەکانیان دەخرێنە نێو سندوقی بیمەی تەندروستییەوە.

بەڕێوەبەری گشتی سندوقی بیمەی تەندروستی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، زیاتر لە 200 هەزار خێزانی سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی خراونەتە نێو ئەم بابەتە، تۆڕێک لە توێژەران هەیە بۆ نوێکردنەوەی داتای سودمەندان بۆ ئەوەی بیانخەنە ناو بیمەی تەندروستیەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر لە 250 هەزار کەس لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئورەوە ناوەکانیان تۆمار دەکرێت دوای بەدواداچوونی ناوەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵات گرێبەستی لەگەڵ بەشی تایبەت لە نەخۆشخانە حکومییەکان کردووە.

بڕیاری بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەران درا
پێت بڕیاری بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەران درا
تۆمەتبارێک کە ژنانی هەڵخەڵەتاندووە، دەستگیر کرا
دوات تۆمەتبارێک کە ژنانی هەڵخەڵەتاندووە، دەستگیر کرا
پەیوەندیدار