پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی ئاو له‌ گه‌رمیان جێبه‌جێ دەکرێت



بەپێی ڕاگەیەندراوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پرۆژه‌یه‌كی پاڵاوگه‌ی ئاو له‌ گه‌رمیان جێبەجێ دەکرێت، کە کاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئاو بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه‌ ده‌بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە به‌ گوژمەی ملیارێك و 133 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی پاڵاوگه‌ی ئاو له‌ گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌كات.

ئاماژەی بەوەکرد، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ گوژمه‌ی ملیارێك و 133 ملیۆن دینار، قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی دروستكردنی پاڵاوگه‌ی ئاوی (پێباز) باوه‌نوور ده‌ستیپێكرد.

باسی لەوەشکرد، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ گه‌وره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه‌ و‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی (پێباز) باوەنوور كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی له‌سه‌ر دابینكردن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاو بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه‌ ده‌بێت، ئێستاش كاركردن تێیدا به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، هه‌وڵ ده‌درێت به‌زووترین كات ته‌واو بكرێت و بخرێته‌ خزمه‌تی دانیشتووانی سنووره‌كه‌‌.

بارەگای سەرۆکایەتی کۆریای باشوور بە “زبڵ” کرایە ئامانج
پێت بارەگای سەرۆکایەتی کۆریای باشوور بە “زبڵ” کرایە ئامانج
تائێستاش کۆرۆنا، هۆکارە بۆ مردن
دوات تائێستاش کۆرۆنا، هۆکارە بۆ مردن
پەیوەنیدر