حكومەتی هەرێم چەند جۆرێكی باجی لەسەر هاووڵاتیان لابرد



حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لە هۆتێل، چێشتخانە، نەخۆشخانە تایبەتەکان، نانەواخانە و سەمونخانەکان و زەوی بەتاڵ.

دکتۆر کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە لابردنی باجی سەر نانەواخانە و سەموونخانەكان، چێشتخانە و هۆتێلەکان، نەخۆشخانە تایبەتەکان و چەند كار و پیشەیەكی دیكە.

دەشڵێت: “بڕیاری لابردنی باجەكە ڕێژەی ١٠٪ی سەر چێشتخانە و ڕێستۆرانت و هۆتێلەکان و ٥٪ی باجی سەر نەخۆشخانە تایبەتەكان دەگرێتەوە، كە پێشتر ئەو بڕە باجە سەپێنرابوو”.

ئاشكراشی كرد، بڕیارەکە بە ژمارە 3393 و بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە و ماوەکەی دیارینەکراوە بۆ ئەوەی بەشێک لەو بارقورسییانەی سەر شانی هاووڵاتییان سووک بکات.

ئاماژەی بەوە کرد، سەرۆک وەزیران ئەو بڕیارەی دەرکردووە تا یاساکە لە پەرلەمانی کوردستان هەموار دەکرێتەوە، هاوکات ئەم بڕیارەش بەڕەچاوکردنی ئەم بارودۆخەوەی ئێستای هاووڵاتییان دەرکراوە.

لای خۆشیەوە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەم جۆرە باجانە ڕاگیران:
۱.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر چێشتخانە و هۆتێلەکان.
۲.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر نەخۆشخانە تایبەتەکان.
۳.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر سەمونخانەو نانەواخانەکان.
٤.ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی (چریبە العرصات- زەوی بەتاڵ) کە لەیاسای چریبە العرصات ژمارە (۲٦) ی ساڵی ۱۹٦۲ هەموارکراودا هاتووە،تاکو یەکلاکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دام و دەزگا ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە.

گۆڕان لە هەولێر پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی پچڕاند
پێت گۆڕان لە هەولێر پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی پچڕاند
پێنج هۆکار دەبنە هۆی تێكچوونی ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێل
دوات پێنج هۆکار دەبنە هۆی تێكچوونی ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێل
پەیوەنیدر