دوای سەردانی لیژنەی چاودێری دارایی عێراق بۆ وەزارەتی کارەبای هەرێمی كوردستان، کێشەی مووچەی ئەو وەزارەتە چارەسەر کراوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق پارەیان بۆ خەرج دەکات.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاندووە، “لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق پارە بۆ مووچەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.”
لای خۆشیەوە، كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكی پێشووتریدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، کێشەی مووچەی هێزەکانی حەفتا و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی کارەبا چارەسەربووە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی بوونی چەند كێشەیەكەوە، مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم دوای نزیكەی 90 ڕۆژ ڕەوانەكرا و هاوكات تا ئەمڕۆش مووچەی مانگی 6ی وەزارەتی كارەبا و پەرلەمانی كوردستان نەنێردراوە.