دوو کەس لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە دەستگیرکران



لە دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەدا دەیان دۆنم پووش و پاوانی سنووری قەزای دوکان سووتان و دوو کەسیش بە تۆمەتی هۆکاری ئاگرکەوتنەوە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانی پۆلیسی دارستان و ئاگرکوژێنەوەی خەلەکان و هاووڵاتییانی سنوورەکە توانییان ئاگرێک بکوژێننەوە کە لە گوندی کانی وەتمان کەوتبووەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە بە هۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 10 دۆنم پووش و پاوان و چەند داربەڕوویەک سووتان و دواتریش دوو کەس بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیرکران.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕاشیگەیاند کە لە ڕووداوێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوە کە سنووری گوندی کەڵکەسماقی سەر بە قەزای دوکان نزیکەی 50 دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی سووتان.

ڕووسیا 25 درۆنی ئۆکراینای خستەخوارەوە
پێت ڕووسیا 25 درۆنی ئۆکراینای خستەخوارەوە
وەزیری پەروەردە، وتەکانی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕەتدەکاتەوە
دوات وەزیری پەروەردە، وتەکانی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕەتدەکاتەوە
پەیوەندیدار