ئەندامێکی پەرلەمانی عێڕاق ڕایگەیاند، ئەم شەو، چوارچێوەی هەمانگەی شیعی لە كۆبونەوەی چڕدایە و چەند مەلەفێك شەنوكەوی كۆبونەوەكەیان دەبێت.
غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری عێڕاق ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەمانگەی شیعی لە كۆبونەوەی چڕدایە و چەند مەلەفێك شەنوكەوی كۆبونەوەكەیان دەبێت، پێدەچێت بڕیار گەلێك بهێنە ئەنجام.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێدانەوەی پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان بە پێكهاتەی سونە و ڕەخساندنی كەشێكی تەندروست لەبۆیان، پەیوەندیەكانی بەغدا و هەرێم و چەند پرسێكی تر.
هاوکات جەبار عەودە، سەرکردەى چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاندووە، چوارچێوەى هەماهەنگى کۆدەنگە لەسەر پێویستى پەلەکردن لە یەکلاکردنەوە و هەڵبژاردنى سەرۆکى نوێى پەرلەمان، بەڵام بەگوێرەى رێککەوتنى ناو هێزە سوننیەکان.
ئەو سەرکردەیە بەدووری زانى چوارچێوەى هەماهەنگى بە بێ رێککەوتنى سوننەکان وادەى یەکلاکردنەوەى پۆستەکە دیاریبکات.