مامۆستایانی كەركوك داوای فۆڕمی پێدانی زەوی دەكەن



دوابەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنشینانی هەرێم بەپێی سنووری جوگرافی و كارتی زانیاری، بڕیارەكە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناوچە كوردستانییەكان ناگرێتەوە و ئەندامێكی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان دەڵێت: لە ماف و ئیمتیازەكانی هەرێم بێبەشمان مەكەن ئەگەرنا بمانگەڕێننەوە سەر شارەكانی خۆمان.

ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بە دەیان جار نووسراو و یاداشتمان كردووە بۆ سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و شارەوانی و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان، بۆیە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناوچە دابڕێنراوەكان لە ماف و ئیمتیازەكانی هەرێم بێ‌ بەش مەكەن.

دەشڵێت: دوانووسراو پێدانی زەوییە، كە هاوتای مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناوچە دابڕێنراوەكان، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە.

جەختیشی كردەوە، ناكرێت تەنها لە ئەركدا سەر بە هەرێمی كوردستان بین، ئەگەرنا چیتر موزایەدە بەو خەڵكە مەكەن و بمانگەڕێننەوە سەر شارەكانی خۆمان و بە جێبەجێ‌ كردنی بەرنامەی حكومەتی فیدڕاڵی ماددە 21 یان 140ی دەستووری عێراق، كە لە پەرلەمان لەلایەن بەرپرسانی كوردەوە سازشی لەسەركرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە مافێکی دەستوریی و یاسایی خۆمانی دەزانیین کە هاوتایی فەرمانبەری عەرەب و تورکمان بکرێین لە شاری خۆمان نەک بە چاوی ئاوارە و تەنسیب مامەڵەمان لەگەڵَ بکەن.

حەبی خەو و کاریگەرییە خراپەکانی
پێت حەبی خەو و کاریگەرییە خراپەکانی
شاندێكی یەكێتی بۆ پرسی كەركوك لە بەغدایە
دوات شاندێكی یەكێتی بۆ پرسی كەركوك لە بەغدایە
پەیوەنیدر