بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، دەستگیرکردنی ( ٢١)تیرۆریستی داواکراو ڕادەگەیەنێت کە لەناویاندا دوو گەورە تیرۆریست و بەرپرسی ئەمنی وویلایەتی ( فەلوجە و دیجلە )هەبووە.
لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش- سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چالاکییەکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی ( ٢١ )تیرۆریستی (داعش) دەستگیرکران.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای بەدواداچوون و چاودێری وورد و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری ماوەی چەند مانگێک بەردەوام بووە، بەفەرمانی دادوەر توانرا لە پارێزگای سلێمانی ئەو تیرۆرستانەی داواکراون لەلایەن دادگاکانی عێراق دەستگیربکرێن، تیرۆریستان بەئامانجی خۆحەشاردان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو، لەئەنجامی دانپێدانانی تیرۆریستان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت پیلاندانەر و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی بوون.
لە ئێستادا تیرۆریستان بەماددەی( ٤ )ی تیرۆر داواکراون لەلایەن دادگاکانی عێراق، لەبەر تایبەتمەندی کەیسەکانیان ڕادەستی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کران.