زیاتر لە 33 ملیار دینار بۆ هەولێر تەرخانکرا



پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە بە ئامانجی خزمەتکردنی هاووڵاتیان و ئاوەدانی زیاتر لە دەوروبەری هەولێر33 ملیار دینار بۆ پرۆژە تەرخانکراوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو بڵاویکردەوە، به‌ گوژمه‌ی پتر له‌ 33 ملیار و 525 ملیۆن دینار چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێن له‌ سێكته‌ره‌كانی ئاو و كاره‌با و رێگه‌ و بان و قوتابخانه‌ و بنكه‌ی ته‌ندروستی.

ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەکان له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا ته‌رخانكراوە و له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیك ده‌ست ده‌كرێت به‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان.

ئیسرائیل کاتز: تورکیا پشتیوانی دارایی پێشکەش بە حەمماس دەکات
پێت ئیسرائیل کاتز: تورکیا پشتیوانی دارایی پێشکەش بە حەمماس دەکات
لە ناوچەیەكی هەرێم یانزەیەمین حاڵەتی خنكان تۆماركرا
دوات لە ناوچەیەكی هەرێم یانزەیەمین حاڵەتی خنكان تۆماركرا
پەیوەنیدر