کێشەی مووچەی دوو مانگی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ چارەسەرکرا



وەزیری دارایی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی دوو مانگی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ی دا، بەڵام ڕاشیگەیاند، دەبێت هێزەکانی یەکەی٧٠ کاربکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات دۆسیەی ئەو خانەنشینانە بگوازرێتەوە سەر بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین.

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی خانەنشینی هێزەکانی یەکەی٧٠ کە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگای سلێمانیەوە هاتبوون.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی ٧٠ کرا کە ژمارەیان زیاتر لە نۆ هەزار کەسەو مووچەی مانگانەیان نزیکەی چوار ملیار دینارە و تا ئێستا نەخراونەتە سەر بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابوری.

وەزیری دارایی ڕونیکردەوە بە پێی یاسای چاکسازی و ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی نابێت هیچ خانەنشینێک لەدەرەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی مووچە وەربگرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی یەکەی ٧٠ تا ئێستا هیچ داتاو زانیاری و  دۆسیەیەکیان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوری نییەو لە وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش هیچ تەرخانکراوێکی داراییان بۆ نەکراوە.

وتیشی وەزارەتی دارایی بەرپرسیار نییە لە دواکەوتن و نەدانی مووچەکانیان بەڵکو پێویستە فەرماندەی هێزەکانی یەکەی٧٠ کاربکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هاوشێوەی مانگەکانی تر وەزیری دارایی فەرمانی کرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایارو حوزەیرانی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی ٧٠ بەشێوەی سولفە تا کێشەکەیان بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت.

ئەوانەی قەرزی کارەبایان لایە، کارەباکەیان دەبڕدرێت
پێت ئەوانەی قەرزی کارەبایان لایە، کارەباکەیان دەبڕدرێت
وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی تەمووز کرد
دوات وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی تەمووز کرد
پەیوەنیدر