وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی تەمووز کرد



وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند فەرمانگەی ژمێریایی وەزارەتەکەیان دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان کرد.

داواشی لە وەزارەت و پارێزگە و دەستە سەربەخۆکان کرد کە نوێنەریان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی مووچە بنێرن.

تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە دابەشکردنی مووچەکە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە یان نا، بەڵام دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لیستی مووچەی مانگی تەمووزی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە.

کێشەی مووچەی دوو مانگی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ چارەسەرکرا
پێت کێشەی مووچەی دوو مانگی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ چارەسەرکرا
نەخۆشی یەکەمی!
دوات نەخۆشی یەکەمی!
پەیوەنیدر