شارەوانی سلێمانی سێ ڕێنمایی دەربارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بڵاوکردەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕێنمایی تایبەت بە پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی وەرگرتنی زەوی ئاگاداری سەرجەم شارەوانییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات کە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان ڕەچاوی مەرجەکان بکەن.

ڕوونیشیکردەوە کە دەبێت فۆڕمەکان بە سێ کۆپی دەستنووس پڕبکرێنەوە و بگەڕێندرێنەوە لیژنەکە.

داواشکراوە کە کۆپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی لەگەڵ فۆڕمەکەدا هاوپێچ بکرێت.

ڕاشیگەیاند، دەبێت زانیاری ناو فۆڕمە دوو دیوەکە بەو شێوەیە پڕ بکرێتەوە کە لە نمونەکەدا هاتووە.

نەخۆشی یەکەمی!
پێت نەخۆشی یەکەمی!
لە ئەمریکا چاوەکان لەسەر کامالا هاریسن
دوات لە ئەمریکا چاوەکان لەسەر کامالا هاریسن
پەیوەندیدار