ئاهه‌نگ حه‌بیب هه‌ورامی
هاورده‌كردنی دار و روهكی بیانی و چاندنیان له‌پاڵ داری ره‌سه‌نی كوردیدا، هاوشانی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر باخ و بێستانهكانی كوردستان، له‌وباره‌یه‌وه باخهوانهكانی ناوچه‌ی سیتهكی گه‌شتیاری له سلێمانی، گله‌یی ده‌كه‌ن و له‌و بڕوایه‌دان ئه‌گه‌ر وا بڕوات له چه‌ند ساڵی داهاتودا باخه‌كانیان نامێنن، شاره‌زایانیش له‌مباره‌یه‌وه هۆشداریده‌ده‌ن و به پێویستی ده‌زانن بۆ دڵنیابون له نه‌خۆشیی روهكی و كاریگه‌ریی دیكه‌ی خراپ پێویسته په‌نا بۆ پشكنینی زانستی هه‌ر ڕوه‌كێك ببرێت كه دێته ناو خاكی كوردستانه‌وه.
ره‌حمان حه‌مه ساڵح، باخهوانێكی دانیشتوی ناحیه‌ی سیته‌كه و هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ سروشتی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و زیاتر له 10 ساڵه به كرێی رۆژانه له نێو باخه‌كانی ناوچه‌كه‌یدا كار ده‌كات، به‌گوێره‌ی ئه‌و، “سیته‌ك له رابردودا ناوچه و وهڕگهیهكی سروشتی بوه به دار به‌ڕو، داره‌به‌ن، تو، چواله و گوێز به‌ناوبانگ بوه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی روبه‌ره سروشتییه‌كه‌ی كراوه به باخ و موڵكی تایبه‌ت، جۆری وه‌ك سێ‌و، هه‌رمێ، قه‌یسی و هه‌نگی دنیا و داره جوانكارییه‌كانی وه‌ك سه‌به‌ح به‌ح، په‌رژینی فیتۆنیا و گوڵی جه‌هه‌ننه‌می جێگه‌ی داره ره‌سه‌نه‌كانیان گرتوه‌ته‌وه”، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی قسه‌كه‌رانی ئه‌م ڕاپۆرته، بۆی هه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر خاك و سروشتی ناوچه‌كه دروست بكات.
جاران 90٪ی دره‌خته‌كانی ناوچه‌كه‌یان بریتیبون له به‌ڕو، قه‌زوان، داره‌به‌ن، گوێز و تو
ره‌حمان حه‌مه ساڵح باس له‌وه ده‌كات كه جاران 90٪ی دره‌خته‌كانی ناوچه‌كه‌یان بریتیبون له به‌ڕو، قه‌زوان، داره‌به‌ن، گوێز و تو، به‌ڵام ئێستا كراون به باخی تایبه‌ت، زۆرینه‌ی گوێزه‌كان وشك بون، ناو باخه‌كانیش كراون به داری به‌ردار و داری ڕازاندنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌به‌ح به‌ح.
سیته‌ك ناوچه‌یه‌كی شاخاوی سه‌ر به قه‌زای چوارتایه و ده‌كه‌وێته باكوری خۆڕهه‌ڵاتی سلێمانی و ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته چوار هەزار و 432 كه‌س و روبه‌ره‌كه‌شی 273 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و له 35 گوند پێكهاتوه.
ئێستا خاوه‌ن موڵكه‌كان خان‌و له‌ناو باخه‌كاندا دروست ده‌كه‌ن
كاكه برا محه‌مه‌د یه‌كێكه له خاوه‌ن باخه‌كانی سیته‌ك، ماوه‌ی 15 ساڵه كاری باخداری ده‌كات، له‌باره‌ی جێگه‌گرتنه‌وه‌ی داره ره‌سه‌نه‌كان به داری هاورده‌كراو ده‌ڵێت، “ئێستا خاوه‌ن موڵكه‌كان خان‌و له‌ناو باخه‌كاندا دروست ده‌كه‌ن، چیمه‌ن ده‌هێنن و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن به داری سه‌به‌ح به‌ح و داری جۆراو جۆری تر، ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌رهه‌می كشتوكاڵی كه‌مبێته‌وه”.
چاندنی داری هاورده‌كراو و جێگه گرتنه‌وه‌ی داره ره‌سه‌نه‌كان له‌نێو باخه‌كانی ناحیه‌ی سیته‌ك چه‌ندین كێشه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه
كاكه برا محه‌مه‌د پێیوایه، چاندنی داری هاورده‌كراو و جێگه گرتنه‌وه‌ی داره ره‌سه‌نه‌كان له‌نێو باخه‌كانی ناحیه‌ی سیته‌ك چه‌ندین كێشه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و نزیكه‌ی 2800 باخ له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه كه دره‌خته‌كانیان به شێوه‌یه‌كی زانستی نه‌ڕواون، خاوه‌نه‌كانیان ڕه‌چاوی نه‌خۆشكه‌وتنی خاك و نه‌مانی دره‌خته ره‌سه‌نه‌كانیان نه‌كردوه.
داری ره‌سه‌ن بچێنن به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌زای به‌خێوكردنی نین وشك ده‌بێت
ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر “داری ره‌سه‌نیش بچێنن به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌زای به‌خێوكردنی نین وشك ده‌بێت”، جگه له‌وه‌ی بۆ نمونه داری وه‌ك سه‌به‌ح به‌ح له‌ناو باخ و شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌ڕوێنن كه دارێكی بێگانه‌یه، بێئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و داره ئاوی زۆری ده‌وێت و له‌گه‌ڵ سروشتی ناوچه‌ی سلێمانیدا ناگونجێت كه ره‌شه‌بای هه‌یه و زو ده‌شكێته‌وه”. له‌به‌رئه‌وه چاندنی داری تو باشتره چونكه دارێكی ره‌سه‌نه و هه‌م به‌رگه‌ی ره‌شه‌با و هه‌میش به‌رگه‌ی گه‌رما ده‌گرێت و ئاوی كه‌می ده‌وێت و سروشتی خاكیش تێكنادات.
تێكچونی سروشتی خاكی سیته‌ك و كه‌مبونه‌وه‌ی داره ره‌سه‌نه‌كان، یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه ئێستا روی له‌و ناوچه سروشتییه كردوه
به وته‌ی د. ڕیژین هارون، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له به‌شی كارگێڕی كاری كشتوكاڵی و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌ی گوندنیشن، تێكچونی سروشتی خاكی سیته‌ك و كه‌مبونه‌وه‌ی داره ره‌سه‌نه‌كان، یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه ئێستا روی له‌و ناوچه سروشتییه كردوه، چونكه “هێنانی داری بێگانه و چاندنیان له ته‌نیشت داره ره‌سه‌نه‌كان، تێكچونی ژینگه‌ی خاكه‌كه‌ی، دابه‌زینی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هاوكێشه‌یه‌كیان دروستكردوه ژیانی دار و به‌رگرتن تێیدا ئاسان نابێت”.
زۆر كات ته‌نیا بردنی گوڵێك له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر و چاندنی، به‌ڵا له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات بۆ ناوچه‌كه
د. ڕیژین هارون پێیوایه، “زۆر كات ته‌نیا بردنی گوڵێك له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر و چاندنی، به‌ڵا له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات بۆ ناوچه‌كه” و ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر سه‌یری رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سلێمانی بكه‌یت كه به رێگه‌ی ڕاپه‌ڕین ناسراوه، چاوت به ده‌یان داری زه‌یتون ده‌كه‌وێت كه له نهماگهكاندا دانراون بۆ فرۆشتن، ئه‌م دار زه‌یتونانه له توركیا، ئیسپانیا و ئیتاڵیاوه دێن، ئه‌و وڵاتانه به سروشت شێدارن و زه‌ویه‌كه‌یان به‌كتریای تێدایه، ئه‌م نه‌مامانه تا ده‌گه‌نه كوردستان ئاو ده‌درێن و به ته‌ڕی دێن، جۆره‌ها به‌كتریا و نه‌خۆشی له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنن، بۆیه كه داده‌نرێنه‌وه له‌نێو خاكی كوردستان نه‌خۆشییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌گوازنه‌وه بۆ خاكه‌كه، جوتیاره‌كانی كوردستان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا جۆره‌ها مێروی تازه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه له‌ناو خاكی كوردستاندا كه به درێژایی 50 ساڵ نه‌بینراون، ئه‌مه هه‌موی ده‌رئه‌نجامه، كرمی وا هه‌یه له‌نێو خاكی ئێمه دروستبوه، هیچ په‌یوه‌ندی به ژینگه‌ی خاكی ئێمه‌وه نییه و پێشتر نه‌بوه، ئه‌مه هه‌موی بۆ سیته‌ك راسته”.
ئه‌م حاڵه‌ته ته‌نیا له‌نێو سیته‌ك نییه
د. ڕێژین نه‌خۆشكه‌وتنی گوێزه‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامان به نمونه ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت، “ئه‌م حاڵه‌ته ته‌نیا له‌نێو سیته‌ك نییه، با هه‌ورامان به نمونه وه‌ربگرین، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا ئه‌وه‌نده‌مان گوێزی ئیسرائیلی و وڵاتانی تر هێنا و چاندمانن له‌پاڵ گوێزه ره‌سه‌نه‌كاندا، چه‌ندین نه‌خۆشی بڵاوبویه‌وه له‌نێو گوێزه‌كاندا، چ شتێكی كوردستان و ئیسرائیل له یه‌ك ده‌چن ئاخر؟ خاك، ئاو، كه‌ش؟ ئیتر چۆن نه‌خۆشی بڵاونابێته‌وه؟!”
تێكچونی خاك مه‌ترسیدارتین پرۆسه‌یه، چونكه خاك كه تێكچو و نه‌خۆش كه‌وت چاكبونه‌وه‌ی ئاسان نابێت
د. ڕیژین باس له مه‌ترسیه‌كانی تێكچونی خاك ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “تێكچونی خاك مه‌ترسیدارتین پرۆسه‌یه، چونكه خاك كه تێكچو و نه‌خۆش كه‌وت چاكبونه‌وه‌ی ئاسان نابێت، ئاسانترین دهرئهجامیشی بریتی ده‌بێت له نه‌مانی به‌رهه‌م، كه كۆچ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و كۆچیش گۆڕانی دیمۆگرافیای لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا مه‌ترسیداره”. ئه‌م مه‌ترسیه به نمونه‌یه‌ك زیاتر رونده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت “جاران كه ده‌چویته نێو زه‌ویه‌كی تازه كێڵراو تا ئه‌ژنۆت به‌نێو قوڕدا ئه‌ڕۆیشت، به‌ڵام ئێستا زه‌ویه‌كه ئه‌ڵێی چیمه‌نتۆیه، رۆحی نه‌ماوه، پێكهاته‌كه‌ی تێكچوه، ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كردارانه‌یه كه باسمان كرد”.
تێكچونی سروشتی خاك به ته‌نیا تایبه‌ت نییه به ناوچه‌ی سیته‌ك به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی جیهانییه
تێكچونی سروشتی خاك به ته‌نیا تایبه‌ت نییه به ناوچه‌ی سیته‌ك به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی جیهانییه و راسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر كوالێتی و گه‌شه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كان، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر ژینگه‌ی شاره‌كان و پیسبون و لافاو ده‌بێت.
ساڵانه به گشتی 2.2 ملیۆن تۆن خاكی سه‌ره‌وه‌ی زه‌وی داده‌خورێت یان شی ده‌بێته‌وه
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئاژانسی ژینگه له بریتانیا ساڵانه به گشتی 2.2 ملیۆن تۆن خاكی سه‌ره‌وه‌ی زه‌وی داده‌خورێت یان شی ده‌بێته‌وه، له‌كاتێكدا زیاتر له 17%ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان نیشانه‌كانی وه‌رینی زه‌وییان هه‌یه.
هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی رزگاركردنی خاك كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی جیهانییه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی ناوداری هیندی سادگوروه دامه‌زراوه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی خاك ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاندوه كه رێژه‌ی 52%ی خاكی كشتوكاڵی جیهان پێشتر له‌ناوچوه و 90%ی خاكی سه‌ر زه‌وی تا ساڵی 2050 تێكده‌چێت.
پێویسته هه‌ر روه‌كێك كه له وڵاتی سه‌رچاوه‌وه دێته ناو خاكی عێراق پشكنینی ده‌ستی و تاقیگه‌یی-شی بۆ بكرێت
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پرسی هاورده‌كردنی دار و روهك له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر چه‌تری یاسای (قه‌ده‌غه‌ی كشتوكاڵی) ژماره 17ی ساڵی 1966دایه، به‌پێی یاساكه، “هێنانی خاك یان روه‌كێك ئه‌گه‌ر خاكی وڵاتی سه‌رچاوه‌ی پێوه‌بێت قه‌ده‌غه‌یه”، هاوكات، “پێویسته هه‌ر روه‌كێك كه له وڵاتی سه‌رچاوه‌وه دێته ناو خاكی عێراق پشكنینی ده‌ستی و تاقیگه‌یی-شی بۆ بكرێت، پاشان له سنور تێپه‌ڕێت”. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، له یاساكه‌دا هاورده‌كردنی چه‌ندین جۆری دار و روهك قه‌ده‌غه كراوه كه گرنگترینیان بریتین له (داری مێو، داری لیمۆ، داری پرته‌قاڵ، شه‌تڵی لۆكه، قامیشی شه‌كر و گوڵی هێرۆ).
له‌سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌م یاسایه رێگه به گوڵ و دره‌ختی هاورده‌كراو ده‌درێت
له‌سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌م یاسایه رێگه به گوڵ و دره‌ختی هاورده‌كراو ده‌درێت، ده‌روازه‌ی سنوری باشماخ یه‌كێكه له ده‌روازه سنورییه سه‌ره‌كیه‌كانی پارێزگای سلێمانی. ده‌كه‌وێته‌سه‌ر سنوری ئێران – عێراق (هه‌رێمی كوردستان)، ئه‌م ده‌روازه‌یه یه‌كێكه له‌و ده‌روازانه‌ی كه تێیدا پشكنین بۆ گوڵ و روهكی هاورده ده‌كرێت بۆ دڵنیابونه‌وه له سه‌لامه‌تیان.
ئێمه پشكنینی ده‌ستی (ماددی) بۆ دار و روه‌كه هاورده‌كراوه‌كان ده‌كه‌ین
له مه‌رزه‌كه به‌شێك هه‌یه بۆ پشكنین و كه‌ره‌نتینه‌كردنی ڕوه‌كی هاورده‌كراو ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت یان گرفتێكی هه‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كه به‌هێز عه‌بدوڵه‌تیف له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت، “ئێمه پشكنینی ده‌ستی (ماددی) بۆ دار و روه‌كه هاورده‌كراوه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بوین له سه‌لامه‌تییان، راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كه‌ی خۆمانیان ئه‌كه‌ین بۆ پشكنینی ورد”. ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هێنانی روهكی له‌گه‌ڵ خاكی شوێنه ئه‌سڵییه‌كه‌یدا قه‌ده‌غه‌یه، چونكه مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش هه‌یه. ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت پێدراوه ته‌نیا پتمۆس و پێرلایته (واته خاكی ده‌ستكرد له پاشماوه‌ی روهك)، روهك و داره‌كان ئه‌گه‌ر به‌خاكی وڵاتی دایكه‌وه بن، ده‌بێت له‌و دو جۆره خاكه بن كه ناویان هێنرا.
ئه‌گه‌ر به گاسنێك زه‌ویه‌ك بكێڵرێت كه ئه‌و كرمه‌ی تێدابێت و ئه‌و گاسنه به‌ر زه‌ویه‌كی ته‌ندروست بكه‌وێت ئه‌وه زۆر به ئاسانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ ده‌گوازێته‌وه
ناوبراو ئه‌وه ناشارێته‌وه كه ئه‌وان زۆر جه‌خت له‌سه‌ر پشكنینی خاكه‌كه ده‌كه‌نه‌وه نه‌وه‌ك روه‌كه‌كه، چونكه خاك زۆر به ئاسانی نه‌خۆشی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌گوازێته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه زیاتر گرنگی به پشكنینی خاك ده‌ده‌ن نه‌وه‌ك روهك، جا ئه‌گه‌ر ده‌ستكردیش بێت، چونكه وه‌ك ده‌ڵێت”زۆر مه‌ترسیداره”، بۆ نمونه كرمێك هه‌یه پێی ده‌وترێت كرمی نیماتۆدا زیاتر له 200 جۆری هه‌یه، له قوڵای خاكدا ده‌ژی، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌هه‌ر خاكێكه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ ناو خاكی خۆمان چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سته‌م ده‌بێت، زه‌وی بێ به‌رهه‌م ده‌كات و نه‌خۆشییه‌كه‌ش له زه‌ویه‌كه‌وه بۆ زه‌ویه‌كی تر ده‌گوازێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر به گاسنێك زه‌ویه‌ك بكێڵرێت كه ئه‌و كرمه‌ی تێدابێت و ئه‌و گاسنه به‌ر زه‌ویه‌كی ته‌ندروست بكه‌وێت ئه‌وه زۆر به ئاسانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ ده‌گوازێته‌وه”.
هێشتا شهتڵگهكانی هه‌رێمی كوردستان پڕن له دار و روهك و گوڵی بێگانه
له‌پاڵ هه‌مو ئه‌م پشكنین و رێگریكردنهی به‌رده‌م هاورده‌كردنی دار و دره‌ختدا، هێشتا شهتڵگهكانی هه‌رێمی كوردستان پڕن له دار و روهك و گوڵی بێگانه كه خه‌ریكه جێگه به دار و گوڵه ره‌سه‌نه‌كان لێژ ده‌كه‌ن و خاكی هه‌رێمه‌كه روبه‌ڕوی مه‌ترسی ده‌كه‌نه‌وه.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی، چۆن په‌ره به توخمه ره‌سه‌نه‌كان دار و روهك ده‌درێت شوان جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت) له سلێمانی باس له‌وه ده‌كات دار و گوڵه ره‌سه‌نه‌كان رێژه‌ی 30 بۆ 40٪ی به‌رهه‌می نه‌مامگه‌كه‌ی پێكده‌هێنن، و وتیشی “لێره ماڵێكی تایبه‌تمان هه‌یه كه قه‌ڵه‌م و تۆوی ره‌سه‌نی كوردی تێدا ده‌چێنین و دوباره ده‌یانخه‌ینه‌وه بازاڕ. گرنگترینی ئه‌و جۆرانه‌ش بریتین له هه‌نار و هه‌نجیر”.
رونیشیدهكاتهوه كه رێژه‌كه‌ی تریش بریتییه له گوڵی سروشتی ناوماڵ كه له هۆڵه‌نداوه هاورده‌ی ده‌كه‌ین و دار و دره‌خته‌كه‌ش له ئیسپانیا، توركیا، ئێران و ئیتاڵیاوه هاورده ده‌كرن”.
ته‌نیا 30٪ی نه‌مامگه‌كه دار و روهكی ره‌سه‌نه
كۆمپانیای (گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت) خاوه‌نی گه‌وره‌ترین نه‌مامگه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ناوی (ده‌روازه) كه روبه‌ره‌كه‌ی 500 دۆنمه و له ساڵی 2017وه دامه‌زراوه. ئه‌م نه‌مامگه‌یه له شاری سلێمانییه و به‌وه ناسراوه جگه له هاورده‌كردنی دار و گوڵ و روهك، له‌ڕێگه‌ی به‌شێكی تایبه‌ته‌وه په‌ره به روهك و داره ره‌سه‌نه‌كانیش ده‌دات و ده‌یانخاته‌وه بازاڕه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا “ته‌نیا 30٪ی نه‌مامگه‌كه دار و روهكی ره‌سه‌نه”.
دیارده‌ی هاورده‌كردن و فرۆشتنی دار و دره‌ختی بێگانه له نهمامگهكاندا به‌بێ شومار و به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه
دیارده‌ی هاورده‌كردن و فرۆشتنی دار و دره‌ختی بێگانه له نهمامگهكاندا به‌بێ شومار و به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌لای كه‌سانی پسپۆڕه‌وه، “مه‌ترسییه”، چونكه به وته‌ی ئه‌وان، “ئه‌و پرۆسه‌یه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی تێكدانی خاك و جێگه لێژكردن به دار و گوڵی ره‌سه‌ن”.
هه‌بونی ئه‌و هه‌مو شه‌تڵگه‌یه كه دار و روهك هاورده ده‌كه‌ن و به هه‌مو شوێنێكدا بڵاویده‌كه‌نه‌وه مه‌ترسیداره
یه‌كێك له‌و پسپۆڕانه د. سامان عه‌بدولڕه‌حمانه كه به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی روهكی كوردستانه، كه یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌ی بریتیه له پاراستنی جۆره‌كانی روهك و داری ره‌سه‌ن. پێیوایه “هه‌بونی ئه‌و هه‌مو شه‌تڵگه‌یه كه دار و روهك هاورده ده‌كه‌ن و به هه‌مو شوێنێكدا بڵاویده‌كه‌نه‌وه مه‌ترسیداره و له‌گه‌ڵ خاك و كه‌شوهه‌وای ئێمه‌دا ناگونجێن”.
خه‌ڵك ناچێت گوڵی ره‌سه‌نی كوردی بكڕێت یان له شاخه‌كان ره‌گه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه
پێشیوایه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی په‌ره‌دان به هاورده‌كردنی دار و روهكی بێگانه و جێگه‌گرتنه‌وه‌ی جۆره ره‌سه‌نه‌كان و تێكدانی خاكی كوردستان په‌یوه‌ندی به هۆشیاریی تاكه‌وه هه‌یه له هه‌رێم كوردستان كه له ئاستی پێویستدا نییه”، به وته‌ی ئه‌و، “خه‌ڵك ناچێت گوڵی ره‌سه‌نی كوردی بكڕێت یان له شاخه‌كان ره‌گه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه و له ماڵه‌كه‌یدا به‌خێوی بكات له‌بری گوڵێكی بیانی كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ژی”.
روبه‌ری خانوه‌كه‌مان 150 مه‌تره، 63 ئینجانه و چوار دار له ماڵه‌كه‌ماندا هه‌یه
هه‌ڵاڵه حسێن، خانمێكی ماڵه، پشتگیری له‌و بۆچونه‌ی د. سامان ده‌كات و ده‌ڵێ ” روبه‌ری خانوه‌كه‌مان 150 مه‌تره، 63 ئینجانه و چوار دار له ماڵه‌كه‌ماندا هه‌یه و سیان له دره‌خته‌كانمان خۆماڵین ئه‌وانیشی بریتین له هه‌نار و ترێ و گوێز، یه‌كێكیشیان بیانیه كه هه‌نگی دنیایه، سه‌رجه‌م ئینجانهكانیشم بیانین و له نهمامگهكاندا كڕیومن”.
خاوه‌ن باخ هه‌یه به تانكه‌ر ئاوی باخه‌كه‌ی ده‌دات، كه‌چی له‌بری چاندنی تو كه ئاوی كه‌می پێویسته داری سه‌به‌ح به‌ح ئه‌چێنێت
“هاوڵاتییان و خاوه‌ن باخه‌كان هۆشیاریی پێویستیان ده‌رباره‌ی به‌خێوكردنی دره‌خته‌كان نییه، خاوه‌ن باخ هه‌یه به تانكه‌ر ئاوی باخه‌كه‌ی ده‌دات، كه‌چی له‌بری چاندنی تو كه ئاوی كه‌می پێویسته داری سه‌به‌ح به‌ح ئه‌چێنێت”، ڕه‌حمان حه‌مه‌ساڵحی باخهوانێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌یه وا ده‌ڵێت.
دارتویهك هه‌یه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 150 ساڵه، ئه‌م دارتوه ئه‌وه‌نده خزمه‌ت نه‌كراوه خه‌ریكه وشك ده‌بێت
هێماش بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له گوندی كانی شێخانی نزیك سیته‌ك، دارتویهك هه‌یه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 150 ساڵه، ئه‌م دارتوه ئه‌وه‌نده خزمه‌ت نه‌كراوه خه‌ریكه وشك ده‌بێت، ماوه‌یه‌كی تر ده‌یبڕنه‌وه و هی تریش هه‌یه ته‌مه‌نی 60 ساڵه، ئێستا پهلوپۆكهی وشك بوه ئه‌وه‌نده بێ خزمه‌ته”.
(باخچه‌ی روهكی سلێمانی) یه‌كه‌مین باخچه‌ی روه‌كییه له‌سه‌ر ئاستی عێراق
نزمی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتییان، له‌ناوچونی به‌شێك له داره‌كان، دابه‌زینی ئاستی جۆریی خاكی سیته‌ك وای كردوه شاره‌زایان نیگه‌ران بن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌ستاون به دروستكردنی (باخچه‌ی روهكی سلێمانی) كه یه‌كه‌مین باخچه‌ی روه‌كییه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ئه‌ركی سه‌ره‌كی پاراستنی دار و روه‌كه ره‌سه‌نه كوردییه‌كان و په‌ره‌دانه پێیان، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی دار و روهكی هاورده، به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش بێ كێشه نییه.
كار بۆ پاراستنی داره ره‌سه‌نه كوردییه‌كان ده‌كه‌ین
دڵشاد عه‌بدوڵا، لێپرسراوی باخچه‌كه باس له پرۆژه‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت ” كار بۆ پاراستنی داره ره‌سه‌نه كوردییه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ نمونه، داری به‌ڕو، داره‌به‌ن، به‌ڵاڵوك و گۆیژ به‌خێو ده‌كه‌ین. سه‌ره‌تا له نامگه تۆوه‌كان و قه‌ڵه‌مه‌كان ده‌ڕوێنین، پاشان ده‌یانگوازینه‌وه بۆ نێو باخچه‌كه كه روبه‌ره‌كه‌ی 241 دۆنمه. له‌وێ هه‌ڵپاچین و ئاودانیان بۆ ده‌كه‌ین و به‌خێویان ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی پاراستنیان”.
باخچه‌كه‌یان كێشه‌ی هه‌یه و حكومه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاریان ناكات
ناشیشارێته‌وه كه باخچه‌كه‌یان كێشه‌ی هه‌یه و حكومه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاریان ناكات و پشتڕاستیدهكاتهوه كه له ساڵی 2014وه هیچ هاوكارییه‌ك نه‌كراون.
عه‌بدوڵڵا كه هاوكات شاره‌زای پاراستنی روه‌كه و پێیوایه، “یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م دۆخه‌ی كه ئێستاله سیته‌ك و مێرگه‌پاندا هاتوه‌ته كایه‌وه تێكچونی خاكه‌كه‌یان و گۆڕانی زه‌وییه‌كانه له كشتوكاڵی و له‌وه‌ڕگاوه بۆ ناوچه‌ی گه‌شتیاری و به‌سه‌ربردنی كات و به نایاسایی دروستكردنی باخ و دانانی داری بێگانه، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ئاسان نییه”.