سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و بەربژێری دیموکراتەکان جۆ بایدن لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیاند.
جۆ بایدن نوسیوویەتی: “هاوڕێی ئەمریکاییەکانم، لەماوەی سێ ساڵ و نیوی ڕابردوودا وەک نەتەوەیەک پێشکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە، ئەمڕۆ ئەمریکا خاوەنی بەهێزترین ئابوورییە لە جیهاندا.
دەشڵێت:”گەورەترین شانازی ژیانم ئەوە بووە کە وەک سەرۆکی ئێوە خزمەت بکەم و ویستوومە داوای دووبارە کاندیدکردنەوە بکەم، بەڵام پێموایە لە بەرژەوەندی حزبەکەم و وڵاتدایە کە من دەستبەردارم پڕۆسەکەبم”.
جۆ بایدن ڕاشیگەیاندووە: “ئەم ماوەیە تا وادەی هەڵبژاردن وەک سەرۆکی ئەمریکا دەمێنمەوە و لە داهاتووشدا بە وردی باسی بڕیارەکەم دەکەم”.
هەروەها جۆبایدن سوپاسی جێگری سەرۆک، کامالا هاریسیشی کرد هاوکات سوپاسی متمانە و باوەڕی گەلی ئەمریکای کرد و ڕایگەیاندووە کە تا ئەمریکا یەکگرتوو بێت، هیچ شتێک نیە نەتوانێت بەدەستی نەهێنێت.