کارەبای سلێمانی زانیاری لەسەر مووچە و پێدانی کارەبا ئاشکرا دەکات



بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی ماوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ مانگی ئاب دیاریدەکات و دەڵێت” گەرخواست کەم بێت کارەبا زۆرتر دەدەین”.

بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە مانگی تەمموز  لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین پێدانی کارەبای نیشتیمانی 10 بۆ 12 کاتژمێر بووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ مانگی ئاب پێدانی کارەبای نیشتیمانی لەسەر دوو هۆکار دەوەستێت، ئەوانیس خواستی هاووڵاتیان و دابینکردنی کارەبایە، ئەگەر ئەوبرەی ئێستا کارەبا دابینبکرێت و خواستی هاووڵاتیان وەک ئێستابێت دەتوانین هەمان بڕ واتە 10 بۆ 12 کاتژمێر کارەبا بدەین، بەڵام ئەگەر خواست زیاتر بێت و ڕێژەکە کەمتر بێت کارەبا کەمتر دەدەین.

دەربارەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا لە سنووری کارەبای سلێمانی پێویستمان بە 1500 مێگا کارەبا هەیە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، بەڵام لە ئیستادا نیوەی ئەو بڕەمان بۆ دابینکراوە و دەتوانین تەنها 12 کاتژمێر کارەبا بدەین.

سەبارەت بە قەرزی کارەبا ڕوونیکردەوە، بە کۆی پۆلەکانی کارەبا ماڵان بارزرگانی، حکومی و هەموو پۆلەکان رەنگە زیاتر لە 500 ملیار قەرز لەسەر هاووڵاتیان هەبێت.

دەربارەی نەدانی مووچەی وەزارەتی کارەبا ئەنوەر حەمە سەعید ڕایگەیاند، گرفتەکە لە پۆلیسی کارەبادا هەیە، حکومەتی فیدڕاڵ داوایکرد پۆلیسی کارەبا بخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆ و ئەو ڕێکارە ئەنجامدرا، پێشبینی دەکەین گرفتەکە چارەسەر بێت، وردبینی کۆتایی هات و لەم هەفتەیەدا دەبێت کێشەکان چارەسەر بکرێن.

كۆمپانیای بەڕێز: بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی حساب بۆ بڕیاری دادگا ناكات
پێت كۆمپانیای بەڕێز: بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی حساب بۆ بڕیاری دادگا ناكات
كۆبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك دەستیپێكرد
دوات كۆبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك دەستیپێكرد
پەیوەنیدر