سەرجەم لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك لە بارەگای كۆمەڵی دادگەری كۆبوونەوە بە مەبەستی تاوتوێی پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی شارەكە و پرسی سەرژمێریی گشتیی عێراق.
كۆبوونەوەكە لەچوارچێوەی هەوڵدانە بۆ یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی لایەنە كوردییەكانە و ڕێككەوتن لەسەر پۆستەكانی پارێزگاكە، كە تا ئێستا یەكلایی نەكراوەتەوە.
لە 18ی 12ی ساڵی ڕابردووەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام دراوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك پێكنەهێنراوە و هێشتا كورد یەكێتی 5 كورسی و پارتی 2 كورسی9 ڕێكنەكەوتوون لەسەر دانانی پارێزگارێك و هاوكات لایەنی توركمان و عەرەب داوای پۆستی پارێزگا دەكەن.