به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین هۆشداری له‌باره‌ی هاككردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن بانده‌كان و كه‌سانی هاككه‌ره‌وه ده‌دات و دەڵێت: “ئه‌و كۆدانه‌ی بۆ مۆبایله‌كانتان دێت، بۆ هیچ كه‌سێكی مه‌نێرن”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین لهڕاگهیهنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌كتان بۆ هات له ڕێگه‌ی ئه‌كاونتێكه‌وه، كه لۆگۆی كۆمپانیایه‌كی ناوداری له‌سه‌ر بوو یاخود هه‌ر كۆمپانیایه‌كی دیكه كه تیادا نووسراوه (به‌شداربووی به‌ڕێز پیرۆزه له دوای ئه‌نجامدانی تیر‌و پشك خه‌ڵاتی ئه‌مساڵ بۆ به‌ڕێزتان ده‌رچوو، كه ته‌له‌فزیۆنێكه یان سلاجهیهكه یا مۆبایل تكایه ناوی سیانی خۆت له‌گه‌ڵ ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت بنێره بۆمان تا ناوت تۆمار بكه‌ین) دوای ئه‌وه‌ی كه ناردت ده‌ڵێت، كۆدێكت بۆ دێته‌وه ئه‌و كۆدهمان بۆ بنێره”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “ڕه‌نگه تۆ بپرسی بێزه‌حمه‌ت ئه‌م كۆده هی چییه؟، له وه‌ڵامدا كه‌سی هاككه‌ر یان بانده‌كه پێت ده‌ڵێت، به‌ڕێزم ئه‌م كۆده بۆ دڵنیابوونه‌وه‌یه تا بزانین ئه‌م سیمكارته لای خۆته یان لای كه‌سێكی دیكه‌یه”.
هۆشداری ئەوەشی داوە، “تكایه به هیچ جۆرێك ئه‌و كۆده مه‌نێره بۆ هیچ كه‌س، له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كۆده‌ی كه تۆ بۆیان ده‌نێریت هی تۆڕه كۆمهڵایهتیهكانته هه‌ر كه كۆده‌كه‌ت نارد یه‌كێك له تۆڕه كۆمهڵایتیهكانی وه‌ك (فه‌یسبووك، ئینستاگرام… هتد) له لایه‌ن كه‌سی هاككه‌ره‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت”.
جەختیشی كردۆتەوە، “تكایه ئاگادار بن به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ كۆدێك مه‌ده‌ن به هیچ كه‌سێك، چونكه ئه‌مانه جگه له باندێكی درۆ و هاككه‌ر هیچی دیكه نین”.