پاریزگاری هەولێر بەمەبەستی ڕێگرتن لە دروستبوونی لافاو لە هەولێر لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی حکومەت و لایەنەبەرپرسەکان ئەنجامدا.
ئەمرۆ یەک شەممە 21ـی تەمموز پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە،كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت بهئامادهكارییهكانی رێگریكردن له دروستبوونی لافاو به‌سه‌رپه‌رشتی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لایەنە بەرپرسەکان تایبه‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانیی رێگریكردن له دروستبوونی لافاو له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
ئاماژە بەوەشدراوە، وێڕای گفتوگۆكردنی چه‌ندین بیرۆكه و راسپارده، جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه تاووتوێكران، و تیشكخرایه‌سه‌ر هۆكاره‌كانی دروستبوونی لافاو و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌ری بۆسه‌ر زۆربوونی رێژه‌ی بارانبارین و هۆكار و چاره‌سه‌رییه‌كان.
بەپێی بلاوکراوەکە، بڕیاردراوە لەمەولا هه‌موو رێكارێكی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه بگیرێته به‌ر كه ده‌بنه هۆكاری دروستبوونی لافاو، و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران به‌ر له هاتنی وه‌رزه‌كانی بارانبارین هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر.
ساڵانە لەوەرزی زستان و بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دووچاری دروستبوونی لافاو دەبنەوە، بەتایبەت لە پارێزگای هەولێر، لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لافاو دروستبووە و زەرەر و زیانێکی زۆر بەر هاووڵاتیان کەوتووە.