سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەنگۆی ڕەتکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی ٧ ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت” لیستەکە وەرگیراوە”.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکومەتای هەرێم بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاند، بڵاوبونەوەى دەنگۆى رەتکردنەوەى لیستى موچەى مانگى تەمموز (7)ـى فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن بەغدادەوە دورە لە راستییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ لیستەکە گەیشتوەتە ژمێریاریی وەزارەتى دارایی عێراق و وردبینیکردنەکەى چەند رۆژێکى پێویستە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لیستى موچەى مانگى تەمموزى تەواوى فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێم بە مەدەنى و سەربازیی و خانەنشینانەوە بە هاوتاکراوى رەوانەى بەغداد کرد و بەشێک لە میدیاکان بڵاویانکردەوە کە لیستەکە لەلایەن بەغدادەوە رەت کراوەتەوە.