وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، پڕۆژەی بیمەی تەندروستی دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە و بەڕێژەی ١٪ی مووچەكەی ئەو فەرمانبەرانەی بیمەیان بۆ دەكرێت، دەبڕدرێت.
ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق لە رێوڕسمی راگەیاندنی كارتی بیمەی تەندروستی ڕایگەیاند، دەیانەوێت یاسای بیمەی تەندروستی جێبەجێ بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕەنگە خزمەتگوزارییەكان لە دەرەوەی نەخۆشخانە ئەهلییەكان، ٥ ملیۆن دینار تێچووی هەبێت، بەڵام ئەگەر ئەو كەسە تۆمار بێت لەو سندووقە و كارتەكەی هەبێت، ٢٥٪ی پارەكە دەدات و حكومەتیش ٧٥٪ ی پارەكەی دەدات.
ڕاشیگەیاندووە، “فەرمانبەری حكومەت بە ڕێژە ١٪ مووچەكەی مانگانە بەشداری دەكات، كەسوكاری فەرمانبەریش كە فەرمانبەر نین، سوودمەند دەبن لەو كارتە”.