كەشناسی هەرێم لەبارەی كەش و هەواى دوو ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە



كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور روو لە بەشەكانی باشووری عێراق دەكات و شەپۆلێكی باران بارین روو لەم ناوچەیە دەكات و كاریگەری شەپۆلەكەش درێژدەبیتەوە بۆ سەر بەشێك لە ناوچەكەمان لە رۆژی چوار شەممە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور روو لە بەشەكانی باشووری عێراق دەكات و باران بارین سەرەتا لەسەر ناوچەكانی باشووری هەرێم دەست پێ دەكات، پاشان درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەڵەبجە و پاشان سنووری پارێزگای سلێمانی لەكاتەكانی ئێوارەی رۆژی چوار شەممە دواتر بۆ سەر تەواوی ناوچەكەمان درێژدەبێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە باران بارین بە ئاستی جیاجیا دەبارێت سەرەتا، پاشان دابارین لە ماوەی هاتنی كاریگەری ئەم شەپۆلە بە شێوەی بارانی مامناوەند دەبێت هەندێ كات لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت، بەڵام بەو رێژەیە نابێت، كە كاریگەری لافاوی هەبێت.

ئاشكراشیكردووە، كە لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلە بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكەمان دەكات لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەكان و لووتكەی شاخە بەرزەكان بەفر بارینی دەبێت و رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە پلەكانی گەرما روو لە نزم بوونەوە دەكات و رۆژی پێنج شەممە كاریگەری ئەم شەپۆلە كۆتايی دێت.

ڕێكخراوی یەكێتی پیاوان؛ لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٦٥حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوان هەبووە
پێت ڕێكخراوی یەكێتی پیاوان؛ لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٦٥حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوان هەبووە
نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر دیاریكرا
دوات نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر دیاریكرا
پەیوەنیدر