رێباز حەملان: بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ئۆپۆزسیۆن ناڕازین



یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئۆپۆزسیۆنە خۆڕسکەکانی هەرێمی کوردستان لە ئۆپۆزسیۆنە حزبییەکان کاریگەرتر بوون، دەشڵێت:”بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ئۆپۆزسیۆن ناڕازین”

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ی راگەیاند، ئۆپۆزسیۆن ئەگەر ڕۆڵی سەرەکی خۆی بگێڕێت کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لە گۆڕانکارییە گەورەکان لەسەر سیستەمی چاکسازیی، ڕەخنەگرتن بە شێوازیكی دروستکەر و یارمەتیدانی حکوومەت بۆ دەستنیشانکردنی هەڵەکان و پێدانی چارەسەرییەکان.

دەشڵێت:” ئۆپۆزیسیۆن چاودێرێکی باش دەبێت بەسەر کار و چالاکییەکانی حکوومەت و دەسەڵات، بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێک کەمکوڕی یان کارێکی نایاسایی هەبێت، پێیان بڵێت و دەنگی خەڵکیان بۆ بگەیەنێت تا هەڵەکان ڕاست بکەنەوە، بەڵام ئۆپۆزسیۆن لە بابەتێکدا نابێت لەگەڵ دەسەڵات جیاواز بێت ئەویش بابەتی نیشتمان، هاونیشتمانییان، بابەتی پیرۆزییەکان و ئاڵا.

لەبارەی ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان، رێباز حەملان وتیشی:”بەشێكی زۆری هاووڵاتییان لە ئۆپۆزسیۆن ناڕازین، لەم خولە و خولی پێشووی پەرلەمانیش بینیمان کورسییەکانی حزبەکانی دەسەڵات لە هی ئۆپۆزسیۆن زیاتر بوون. ئۆپۆزسیۆنە خۆڕسکەکانی هەرێمی کوردستان لە ئۆپۆزسیۆنە حزبییەکان کاریگەرتر بوون”

راشیگەیاندووە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم کابینەیە وایکرد دەستی هەموو حزبێک لە حکوومەت دابڕێت و چاکسازی لە حوکمڕانیدا کردووە.

لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغدادوە، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: بەغدا وەک کارتی فشار مانگانە مووچە دوادەخات.

 

نەڤید زەردی “هەرگیز”ی بڵاوکردەوە
پێت نەڤید زەردی “هەرگیز”ی بڵاوکردەوە
دوات دەزگای ئاسایشی هەرێم: دەستمان بەسەر چەند تابلۆیەکدا گرت ماددەی هۆشبەری تێدا شاردرابووەوە
پەیوەندیدار