دەزگای ئاسایشی هەرێم: دەستمان بەسەر چەند تابلۆیەکدا گرت ماددەی هۆشبەری تێدا شاردرابووەوە





دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستدەگرێت بەسەر ژمارەیەک تابلۆ کە ماددەی هۆشبەریان تێدا شارداربویەوە.

دەزگای ئاسایشی هەریمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەسەربنەمای زانیاری پێشوەخت، پاش بەدواداچوون و چاودێری وورد لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٧/٢٠ توانیان دەستبگرن بەسەر (چوار) تابلۆ کە ماددەی هۆشبەری تێدا شاردرابونەوە.

دەشڵێت:” تابلۆکان لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابویە پارێزگای سلێمانی و تۆمەتباران بەنیازی گواستنەوەی بوون بۆ دەرەوەی ووڵات، بەڵام بەهەوڵی هێزەکانی ئاسایش و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانرا بڕی زیاتر لە( ٢ )کیلۆگرام ماددە کریستاڵ دەستی بەسەردابگیرێت و تۆمەتبارێکیش دەستگیربکرێت”.

دەزگاکە رایگەیاندووە کە تۆمەتبار بە ماددەی (٢٦)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

رێباز حەملان: بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ئۆپۆزسیۆن ناڕازین
پێت رێباز حەملان: بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ئۆپۆزسیۆن ناڕازین
کۆمسیۆن ژمارەی کاندیدەکانی ئاشکرا کرد
دوات کۆمسیۆن ژمارەی کاندیدەکانی ئاشکرا کرد
پەیوەنیدر