کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ژمارەی کاندید و حزبەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشکراکرد و دەڵێت” دوو ھاوپەیمانی و ١٣ حزب بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن”.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، دوو ھاوپەیمانی و ١٣ حزب بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، 85 کاندیدیش بەشێوەی سەربەخۆ، ٢٠ کاندیدی پێکھاتەی تورکمان،و ١٩ کاندیدی پێکھاتەکانی کریستیان تۆمارکراون.
کۆمیسیۆن ڕشیگەیاند، تا ناوەڕاستی مانگی داھاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکان دەکرێت.
بڕیارە لە 20ی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی کورسی و پێکهێنانی حکومەت دەکەن.