ئیسرائیل هێرشی کردە سەر یەمەن



ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، گرووپی حوسییەکان ڕایانگەیاند، ئیسرائیل زنجیرەیەک هەڵمەتی بۆردومان و بە ئامانجگرتنی چەند ناوەندێک لە پارێزگای حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن ئەنجامدا.

بەپیی هەواڵێکی ئەندۆلۆ، لە کەناڵی مانگی دەستکردی ئەلمەسیرە کە سەر بە حوسییەکانە بڵاویکردەوە، “زنجیرەیەک بۆردومانی بۆ سەر شاری حودەیدە و ناوەندی شارەکە ئەنجامداوە”.

وتەبێژی فەرمی حوسییەکان ڕایگەیاند، هێرشە دڕندانەکانی ئیسرائیل دژی یەمەن بە ئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکان و تانکی نەوت و وێستگەی کارەبا لە حودەیدە، لە هاوکارییەکانمان بۆ غەززە ساردمان ناکاتەوە.

حكومەتی عێراق مووچەی زیاتر لە 27 هەزار كەس ڕادەگرێت
پێت حكومەتی عێراق مووچەی زیاتر لە 27 هەزار كەس ڕادەگرێت
بانگی مزگەوتەكان یەكدەخرێت بەبێ‌ ئەوەی بكرێتە ئەلیكترۆنی
دوات بانگی مزگەوتەكان یەكدەخرێت بەبێ‌ ئەوەی بكرێتە ئەلیكترۆنی
پەیوەندیدار