بانگی مزگەوتەكان یەكدەخرێت بەبێ‌ ئەوەی بكرێتە ئەلیكترۆنی



 

سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاشكرای دەكات، بانگی مزگەوتەكان یەكدەخرێت و لە 100 مزگەوت جێبەجێ‌ كراوە و سەركەوتوو بووە، دەشڵێت: بانگەكە بە ئەلیكترۆنی و تۆماركراو نییە، بەڵكو كەسێك بەشێوەكی زیندوو بانگ دەدات.
د. بەشیر حەداد، سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە ماڵپەری فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، یەکخستنی بانگ لە ھەولێر بەرەو تەواوبوونە و لە شارەکانی تری ھەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژەی یەکخستنی بانگ سەرەتا لە شاری ھەولێر دەستی پێکردووە و لە 100 مزگەوت جێبەجێکراوە، ئێستا پڕۆسەکە لە فراوانبوونە و دوای ھەولێر لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، بانگی یەکگرتوو پڕۆژەیەکی سەرکەوتووە و لە زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتوو جێبەجێ دەکرێت.

ئاشكراشی كردووە، بانگی یەکگرتوو لەگەڵ بانگی پێشوو جیاوازی ئەوەیە، پێشتر لەوانەیە لە ھەندێ مزگەوت کەسانێک بانگیان دابێت دەنگیان وەک پێویست نەبووبێت، یان پێش و پاش ھەبوو لە بانگدان، ئێستا یەک کەس بە دەنگێکی خۆش بۆ ھەموو مزگەوتەکان بانگ دەدات.

لەبارەی ئاستەنگی شەرعیەوە، د. بەشیر حەداد وتی: “ئەو بانگەی ئێستا جێبەجێ دەکرێت بانگی ئەلیکترۆنی نیە، کەسێک ھەیە بانگ دەدات نەک پێشتر تۆمار کرابێت، ئەوەی ھەیە بانگی زیندووە و لەڕووی دینیەوە ھیچ کێشەیەکی لەسەر نیە، ھەتا بۆچوونی لیژنەی باڵای فتواش وەرگیراوە”.

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر یەمەن
پێت ئیسرائیل هێرشی کردە سەر یەمەن
مووچەی بەشێكی کەسوکاری شەهیدانی هەرێم زیاد دەکرێت
دوات مووچەی بەشێكی کەسوکاری شەهیدانی هەرێم زیاد دەکرێت
پەیوەندیدار