لە یەک مانگدا ١٦٠ کەس بەهۆی کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە



ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە پەرەسەندنی مەترسییە جیهانییەکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا.

ئەمڕۆ شەممە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، کە لە ماوەی مانگی حوزەیراندا هەزاران حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکراوە، ١٦٠ کەس زیاتر بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکە، تووشبوون و مردن لە ١٨ وڵاتدا تۆمارکراوە و دەرکەوتووە کە ژمارەی تووشبووان لە مانگی حوزەیراندا بە بەراورد بە مانگی ئایار  ٪١٤ کەمتر بووە.

32 هەزار و 467 حاڵەتی نوێی تووشبوون لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تۆمارکراون، نزیکەی 18 هەزار و حەوت سەد تووشبوو لە ئەفغانستان، زیاتر لە 6 هەزار و شەش سەد لە یەمەن و زیاتر لە 5 هەزار و دوو سەد لە پاکستان تۆمارکراون.

بە گشتی ژمارەی تووشبوون لە ماوەی مانگی حوزەیرانی 2024 لە 25 وڵاتدا تۆمارکراون گەیشتووەتە 249 هەزار و 793 کەس.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2023، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرای بە “باری نائاسایی ئاستی 3” زانی، کە هاوتایە لەگەڵ بەرزترین ئاستی ئاڵۆزییەکان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوەکەدا هاتووە، بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە سەرانسەری جیهان و دابەشبوونی جوگرافیاییان و نەبوونی ڤاکسین و سەرچاوەی دیکە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی مەترسییە جیهانییەکان.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە جیهان ڕووبەڕووی “کەمییەکی توند”ی ڤاکسینی کۆلێرا لە ڕێگەی دەم-ەوە بووەتەوە، بەو پێیەی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2023ەوە 17وڵات داوای 102 ملیۆن ژەمیان کردووە، لە کاتێکدا لەم ماوەیەدا تەنها 51ملیۆن ژەم بەرهەم هێنراوە، لە 8ی تەمموزی 2024دا، کۆگای جیهانی ڤاکسینی کۆلێرا تەنها گەیشتە 7.5ملیۆن ژەم.

کۆلێرا نەخۆشییەکی مەترسیدارە کە بەهۆی ڤایرۆسی تووشبوونی Vibrio colerae دروست دەبێت، هەوکردنەکە کاتێک ڕوودەدات کە لەگەڵ خۆراک یان ئاودا بچێتە ناو جەستە.

کێ براوەی ئەم جەنگەیە؟
پێت کێ براوەی ئەم جەنگەیە؟
“لەم کاتانەدا خۆتان لە تیشکی خۆر بپارێزن”
دوات “لەم کاتانەدا خۆتان لە تیشکی خۆر بپارێزن”
پەیوەندیدار