ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە



ئەمڕۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە، خوێندنەوە و تاوتووێی چوار پڕۆژەیاسا دەکات.

فەرمانگەى میدیاى ئەنجوومەنى نوێنەران کارنامەی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە، کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و بەگوێرەى کارنامەکەى، تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەى یەکەم، بۆ پڕۆژەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى دامەزراوەى شەهیدان ژمارە دووى ساڵى 2016 دەکرێت.

لە تەوەری دووهەمیشدا، خوێندنەوەى یەکەم، بۆ پڕۆژەیاساى ڕەزامەندیى عێراق لەسەر ڕێککەوتنى خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکان لە نێوان عێراق و ئازربایجان دەکرێت.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، لە تەوەری سێیەم و چوارەمیشدا، خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەیاساى دەزگاى هەواڵگریى نیشتمانیی و پێشنیازەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى پاسپۆرت دەکرێت.

لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەران، ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ سوننەکانى دیاریکردبوو، تاوەکو لەسەر پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران ڕێکبکەون.

چوارچێوەى هەماهەنگى ڕایگەیاندووە، ئەگەر سوننەکان نەگەنە ڕێککەوتن بە دەنگى زۆرینە پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران یەکلادەکەنەوە.

عێراق چوار بەنداو لە هەرێم دروست دەکات
پێت عێراق چوار بەنداو لە هەرێم دروست دەکات
پارێزەرە عێراقییەکەی ترەمپ بووتە جێی باسی میدیای ئەمریکا
دوات پارێزەرە عێراقییەکەی ترەمپ بووتە جێی باسی میدیای ئەمریکا
پەیوەندیدار