هۆشداری پزیشکی سەبارەت بە بەرهەمەکانی درێژکردنەوەی برژانگ



توێژینەوە پزیشکییەکانی ئەم دواییە هۆشدارییان داوە لە مەترسییە تەندروستییەکان، کە پەیوەندییان بە درێژکردنەوەی برژانگەوە هەیە، کە تادێت لە جیهانی جوانکاریدا بەناوبانگ دەبێت.

ماڵپەری ساینس ئەلێرت بڵاویکردووەتەوە، کە توێژینەوەکان دەریانخستووە، زیاتر لە ٦٠%ی بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی درێژکردنەوەی برژانگ تووشی هەوکردنی چاو و پێڵوی چاو دەبن، هەروەها ٤٠٪یان هەستیاریان بەو چەسپانە هەبووە کە بۆ لکاندنی برژانگی دەستکرد بەکاردەهێنرێن.

توێژینەوەکە ئاشکراشی کردووە، ٧٥٪ی ئەو چەسپانە کە بەکارهێنراون بۆ برژانگی دەستکرد فۆرماڵدەهیدیان تێدایە کە بە هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە دادەنرێن، هەر بۆیە بەشێک لە بەرهەمە جوانکارییەکان بوونی ئەم مادەیە لە لیستی پێکهاتەکانیاندا ئاشکرا ناکەن.

شارەزایان هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی تری بەکارهێنانی برژانگی چەسپاو (برژانگی دەستکرد) کە دەبنە هۆی هەوکردن، بەتایبەتی لەو ئارایشتگایانەی کە دڵنیایی نییە لەسەر پاکوخاوێنیان، لەگەڵ ئەوەشدا بەرهەمەکانی دیکەی وەک دەرزی سیرۆمی گەشەی برژانگ، ڕەنگە مەترسی لەسەر چاو و دەوروبەری هەبێت.

ڕاپۆرتەکە جەخت لەسەر ڕۆڵ و گرنگی برژانگی سروشتی دەکاتەوە وەک هێڵی یەکەمی بەرگری بۆ پاراستنی چاو، بەو پێیەی وەک بەربەستێک کاردەکەن لە بەرامبەر خۆڵ و پیسکەرەکان، یارمەتی ئاراستەکردنی هەوا و دوورخستنەوەی لە ڕوووی چاو دەدات، هەروەها پارێزگاری لە مانەوەی چاو بە شێداری دەکات.

پارێزەرە عێراقییەکەی ترەمپ بووتە جێی باسی میدیای ئەمریکا
پێت پارێزەرە عێراقییەکەی ترەمپ بووتە جێی باسی میدیای ئەمریکا
“تاعونی مریشک” لە وڵاتێکدا بڵاوبووەتەوە و هۆشداری دەدرێت
دوات “تاعونی مریشک” لە وڵاتێکدا بڵاوبووەتەوە و هۆشداری دەدرێت
پەیوەندیدار