لە سەری ساڵی نوێدا هەولێر ژمارەی پێوانەیی لەهاتنی گەشتیاردا تۆمار دەكات



بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ساڵی 2022دا زیاتر لە دوو ملیۆن و 752 هەزار گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی هەولێر و دەور،وبەریان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، بەشێوەیەكی باشتر بایەخ بە سێكتەری گەشتوگوزار و پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هەنگاوی چاكسازی و ئاسانكاری لە بەرژەوەندی سێكتەرەكەدا گرتووەتەبەر و ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان و هەولێر هەبووە.

ئاشكراشی كردووە، بە گوێرەی دوایین ئامار، لە سنووری گەشتوگوزاری هەولێر لە ماوەی ساڵی 2022دا زیاتر لە دوو ملیۆن و 752 هەزار گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی هەولێر و دەورووبەریان كردووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تەنها لەپشووەكانی سەری ساڵی 2023دا 61 هەزار و 658 گەشتیار بەمەبەستی بەشداریكردن لەچالاكییەكانی ساڵی نوێدا سەردانی پارێزگای هەولێریان كردبوو.

 

عومرەكارێكی دیكەی كورد لەسعوودیە كۆچی دوایی كرد
پێت عومرەكارێكی دیكەی كورد لەسعوودیە كۆچی دوایی كرد
هەولێر خۆی بۆ لافاو ئامادە دەكات
دوات هەولێر خۆی بۆ لافاو ئامادە دەكات
پەیوەنیدر