وەزارەتی پەروەردە: هەر قوتابییەکی 12 ناڕازییە لە نمرەکەی پەڵپ پڕبکاتەوە



وەزارەتی پەر،وەردەرایگەیاند هەر قوتابییەکی 12ی ئامادەیی ناڕازییە لە نمرەکەی، پەڵپ پڕبکاتەوە بۆئەوەی پێداچوونەوە بە وەڵامەکانیدا بکرێت.

کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی راگەیاند و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، هەر قوتابییەکی 12ی ئامادەیی کە ناڕازییە لە نمرەکەی و پێیوایە ستەمی لێکراوە، دەتوانێت لە 21- 25 ی تەمموز پەڵپ پڕبکاتەوە بۆئەوەی پێداچوونەوە بە وەڵامەکانیدا بکرێت.

“وتیشی: وەزارەتەکەمان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جوانترین و شەفافترین پرۆسە بەڕێوەدەبات.”

هەروەها ئاماری گزیکردنی لە تاقیکردنەوەکانی ئەم ساڵی 12ی ئامادەیی خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر کەم لە قوتابییان گزییان کردووە کە ژمارەیان 51 قوتابییە، بەشێوەیەک کە 30 قوتابی لە بەشی زانستی، 20 قوتابی لە بەشی وێژەیی و یەک قوتابی لە بەشی پیشەیی گزییان لەسەر تۆمار کراوە و دەیان کەسیان لەو باندانە رووبەڕووی یاسا کردووەتەوە کە هەوڵی فریودانی قوتابییانیان داوە بۆ گزیکردن.

لەبارەی خوێندکارە یەکەمەکانیشەوە ئاماژەی بەوەکرد، سەرجەم ئەو خوێندکارانەی پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە ئەوانە ن کە لەو خوێندنگایانە بوون کە بایکۆتیان تێدانەکراوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەنجان و لاوانمان گەورەترین سەرمایەی نیشتمانن
پێت بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەنجان و لاوانمان گەورەترین سەرمایەی نیشتمانن
وادەی کۆتاییهاتنی وەرگرتنی گەنم راگەیەندرا
دوات وادەی کۆتاییهاتنی وەرگرتنی گەنم راگەیەندرا
پەیوەندیدار