داهاتی سلێمانی لە هەفتەی پێشوودا ئاشکرا کرا



ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی بڵاوکردەوە و بەپێی داتاکان داهات کەمیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت ئەمڕۆ بڵاویکردەوە لە 13-07-2024 بۆ 19-07-2024 کە دەکاتە ئەمڕۆ هەینی، داهاتی سنوورەکە 9 ملیار و 166 ملیۆن و 954 هەزار و 969 دینار بووە، کە ٨٤٪ بە نەقد و ١٦٪ بەشێوەی چەک بووە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەکە کە داهاتی هەفتەی ڕابردوشی تێدایە، بۆ ئەمهەفتەیە بە نزیکەیی نیوە داهات کەمیکردووە، هەفتەی پێشوو 18 ملیار و 288 ملیۆن و 918 هەزار و 439 دینار بووە.

رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند، کە لە هەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

وادەی کۆتاییهاتنی وەرگرتنی گەنم راگەیەندرا
پێت وادەی کۆتاییهاتنی وەرگرتنی گەنم راگەیەندرا
گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتێک ڕاگیران
دوات گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتێک ڕاگیران
پەیوەنیدر