سیستەمی کۆمپیوتەر لە جیهان تووشی گرفتی تەکنیکی بوو



سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاندووە، “هەڵەیەکی تەکنیکی لە یەکێک لە سێرڤەرەکانی کراودسترایکدا کاریگەری لەسەر کاری زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و نەخۆشخانەکان و فڕۆکەخانەکان لە سەرانسەری جیهاندا هەبووە”.

ئەمڕۆ هەینی 19ـی تەمووز، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە، بەهۆی لەكاركەوتنی ئینتەرنێت یان ئامێرەكانی بلیت لە فرۆكەخانەكان بەشێك لە بۆرسەی جیهان و هێلی فرۆكەوانی و كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان تووشی كێشە بوونە و كارەكانیان راگرت.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە جیهان كێشەی تەكنیكییان تێكەوت و كێشەكە لە پەیوەندیكردندا دروستبووە و زیاتر ئەمەریكا و ئوسترالیای گرتووەتەوە، و دەیان گەشتی فڕۆكە لە ئەمریكا راگیراون، هەروەها هێلی فرۆكەوانی توركیش بڵاوی كردەوە كە كێشەی بلیت و گرتنی شوێن لە ئامێرەكان دروست بووە.

تا ئێستا بە تەواوەتی نەزانراوە كێشەكە چییە، بەڵام لە ئێستەوە باس لە زیانی ملیار دۆلاری دەكرێت.

بەشی کاروباری سەرنشینەکان لە فڕۆکەخانەکانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە کردووە کە “ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە لە سیستەمی کۆمپیوتەر لە هەموو فڕۆکەخانەکاندا”.

دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەی بەرلین ڕایانگەیاندووە کە “هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکەدا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە بەهۆی خراپیی سیستەمی کۆمپیوتەرەکانەوە”.

ئاگرەکەی سلێمانی کۆنتڕۆڵکرا
پێت ئاگرەکەی سلێمانی کۆنتڕۆڵکرا
سوید هاوکارییەکانی بۆ عێراق ڕادەگرێت
دوات سوید هاوکارییەکانی بۆ عێراق ڕادەگرێت
پەیوەندیدار