مونا قەهوەچی: گۆرانکاری گەورە لە پەرلەمان ڕوونادات



جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێت” خەڵکی کوردستان دەزانن کام لایەنی سیاسی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای سەر بە پارتی ڕایگەیاند، لەڕووی نەخشەی سیاسی و زۆرینەی پەرلەمانی لەنێو هۆڵی پەرلەمان، ئەمجارە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوونادات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵکی کوردستان دەزانن کام لایەنی سیاسی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت.

وتوشیەتی”خەڵکی کوردستان بڕیار دەدات کێ زۆرینەی پەرلەمان و حکومڕانی هەرێمی کوردستان بێت، پێکهاتەکانیش لەوە تێگەیشتوون کێ هاوپەیمان و پشتیوان و پارێزەریانە”.

ئەم وتانەی جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان لە کاتێکدایە، بە بریاری دادگای باڵایا فیدڕاڵی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بریارە 20ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەبجێت، کورسی کۆتاکان لە 11 کورسییەوە بۆ پێنج کورسی کەمکرایەوە، هاوکات هەڵبژاردن بە چوار بازنە بەڕێوەدەجێت.

هەر ئەمڕۆش پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشتر بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنی دا و دوای دابینکردنی پێنج کورسی بۆ کۆتاکان بڕیاریدا بەشداری هەڵبژاردن بکات، ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

فیشەکێک بۆ ترامپ، بەڵام بایدن پێوەبوو
پێت فیشەکێک بۆ ترامپ، بەڵام بایدن پێوەبوو
بۆ ڕزگاربوون لە ماندوێتی با هەمیشە ئەم خواردنانەت لە ماڵەوە هەبێت
دوات بۆ ڕزگاربوون لە ماندوێتی با هەمیشە ئەم خواردنانەت لە ماڵەوە هەبێت
پەیوەنیدر