بافڵ تاڵەبانی: ژیانی خەڵکەکەمان لەسەروو هەموو شتێکەوەیە



سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مارک سترۆ ڕایگەیاند” پرۆسەی حوکمڕانی پێویستیان بە گۆڕانکارییە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد، و لەدیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان تاوتوێکران.

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند،  یەکێتیی پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و ئاماژەی بەوەکرد، دۆخی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی حوکمڕانی پێویستیان بە گۆڕانکارییە، هەڵبژاردنیش باشترین بژاردەیە و هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و پاراستنی مافی هەموولایەک.

بافڵ تاڵەبانی  جەختی لە خێراترکردنی هەنگاوەکان و تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان لە کەرکوک  کردەوە و رایگەیاند، هیوادارین هەنگاوەکان لەخزمەت خەڵک و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیاندابن، مافی هەموولایەک پارێزراو بێت و ئیرادەی دەنگدەران پشتگوێ نەخرێت، بەپێچەوانەوە بەتوندی رووبەڕووی هەر هەوڵێک دەوەستینەوە کە مافی دەنگدەران و ئیستیحقاقی هەڵبژاردن پێشێل بکات.

وتیشی”دڵنیایی دەدەینە کەرکوک و کەرکوکییە سەربەرزەکان کە سازش لە مافەکانیان ناکەین و رێگەنادەین چارەنووسیان بەرەو هەڵدێر ببرێت”.

سەرۆکی یەکێتی خواستی یەکێتیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دووپاتکردەوە و راشیگەیاند، یەکڕیزی و یەکگرتووییمان زامنی بەهێزی و مانەوەمان دەکات، بۆیە هەمیشە دەرگای گفتوگۆ و کاری هاوبەشمان کراوەبووە و پێشوازیمان لە هەر هەوڵێک کردووە کە ئامانجەکەی خزمەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەی بووبێت. ئامانجی ئێمە روونە و لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکان هەموو سازشێک دەکەین، ژیانی خەڵکەکەمان لەسەروو هەموو شتێکەوەیە و هەموو هەنگاوێکیش دەنێین لەو پێناوەدا.

بۆ ڕزگاربوون لە ماندوێتی با هەمیشە ئەم خواردنانەت لە ماڵەوە هەبێت
پێت بۆ ڕزگاربوون لە ماندوێتی با هەمیشە ئەم خواردنانەت لە ماڵەوە هەبێت
دامەزراندن بۆ سەدان دەرچوو کرایەوە
دوات دامەزراندن بۆ سەدان دەرچوو کرایەوە
پەیوەنیدر