پارتی 190 کاندیدی پێشکەشی کۆمسیۆن کرد



لە دوایین ڕۆژی وادەی پێشکەشکردنی کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی 190 کاندیدی ڕادەستی کۆمسیۆن کرد.

کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات و درێژنەکرایەوە.

بەر لە کۆتاییهاتنی وادەکەش، پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی 190 کاندیدی ڕادەستی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد کە بۆ هەولێر 64 کاندید، سلێمانی 72 کاندید، دهۆک 48 کاندید و بۆ هەڵەبجەش شەش کاندیدی پێشکەش کردووە.

هەر لیستێک دەتوانێت دوو هێندەی کورسی هەر پارێزگەیەک کاندید پێشکەش بکات و کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانیش بەم شێوەیە دابەش کراون: هەولێر 32 کورسی، سلێمانی 36 کورسی، دهۆک 24 کورسی و شەش کورسیش بۆ هەڵەبجە کە سەرجەمیان 95 کورسییە.

پێنج کورسیش بۆ کۆتاکان تەرخانکراوە کە دووان بۆ هەریەک لە هەولێر و سلێمانی و پێنجەمیش بۆ پارێزگەی دهۆک.

بڕیارە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

پارێزگاری هەڵەبجە دۆخی تەندروستی باشە
پێت پارێزگاری هەڵەبجە دۆخی تەندروستی باشە
گه‌شتی عومره‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
دوات گه‌شتی عومره‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
پەیوەنیدر