گه‌شتی عومره‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌



بەپێی ڕاگەیەندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 21/7/2024 گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 21/7/2024 ده‌توانن سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گرێبه‌ست كردن بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئه‌مساڵ ڕێكار و میكانیزمی تایبه‌تی گرتووته‌ به‌ر بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی عومره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی عومره‌كاران، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چه‌ندین مه‌رج و ڕێنمایی نوێ دانراون بۆ كۆمپانیاكان كه‌ گرنگترین مه‌رجه‌كان نابێت ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئه‌مساڵ گه‌شتی عومره‌ ده‌كات پێشتر له‌ گواستنه‌وه‌ی حاجییان به‌ ڤیزه‌ی جۆراوجۆر تێوه‌گلاو بن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری دەدات، شایانی باسه‌ هیچ كۆمپانیا و كه‌سێك بۆی نییه‌ نه‌ به‌ ڕێگای ئاسمانی نه‌ به‌ ڕێگای وشكانی گه‌شتی عومره‌ ئه‌نجام بدات، به‌ بێ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی تازه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رزی عومره‌ی ئه‌مساڵ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

پارتی 190 کاندیدی پێشکەشی کۆمسیۆن کرد
پێت پارتی 190 کاندیدی پێشکەشی کۆمسیۆن کرد
ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆدریچ نوێ کردەوە
دوات ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆدریچ نوێ کردەوە
پەیوەنیدر