ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند سۆلاڤ شەیدا کرایەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە لە سلێمانی ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند سۆلاڤ شەیدا کرایەوە.
بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، کەسوکار و هاوڕێیانی خانمە هونەرمەندی کۆچکردوو و ژمارەیەک لە هونەرمەندان، لە هۆڵی خاک لە سلێمانی ساڵیادی کۆچیدوایی سۆلاڤ شەیدا کرایەوە.
سۆلاڤ شەیدا، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی لیمفەگرێکان بوو لە نەخۆشخانەی هیوا چارەسەری وەردەگرت، بەڵام بەهۆى کاریگەرىی نەخۆشییەکەیەوە، لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ١٧ـی تەمموزى ساڵی رابردوودا کۆچىدوایی کرد.
سۆلاڤ لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە، سەرەتای کارکردنی لە بواری هونەردا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٤، لە فیلمەکانی: ژانی گەل، گەڕەکی داهۆڵەکان، سێگۆشەی مەرگ، کەواتە چاوەڕێبە، تاقیکردنەوە و کورتەفیلمەکانی سۆما، دەنگدان، مایکرۆفۆندا نواندنی کردووە، هەروەها لە دراماکانی: ژیلەمۆ، دووپشک، لە گوڵێک کاڵتر و چپەی رابردوو، براوە دۆڕاوەکان، ژوانێک بۆ خۆشەویستی، بەختەباران، کوێخا سێوێ-دا بەشداریکردووە.
جگە لە بواری نواندن، سۆلاڤ شەیدا سیناریست و دەرهێنەر بووە و بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا کردووە و توانیویەتی خەڵات بەدەستبهێنێت، لەوانە خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ کورتەفیلمی “فرمێسک بۆ تارا”، خەڵاتی لاوی ساڵ، خەڵاتی رێزلێنانی بابیلۆن، خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ کورتەفیلمی “داو”
مووچەی بەشێکی دیکەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکرێت
پێت مووچەی بەشێکی دیکەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکرێت
” ئەو داتایانەی حکومەت لەسەر شاشە بۆ پڕۆژەکان بڵاویان دەکاتەوە نوسینن، جێ بەجێ نەکراون”
دوات ” ئەو داتایانەی حکومەت لەسەر شاشە بۆ پڕۆژەکان بڵاویان دەکاتەوە نوسینن، جێ بەجێ نەکراون”
پەیوەندیدار