دەستگیرکردنی گرووپێکی مەترسیداری تاوانی ئەلیکترۆنی ڕاگەیەنرا



 

دەزگای ئاسایش هەرێم دەستگیرکردن و هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی مەترسیداری تاوانی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیەنێت، کە زیاتر لە(٢٥٠) کەسیان کردوەتە ئامانج لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.

دەزگای ئاسایش هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانیان ئەندامێکی سەرەکی باندەکە دەستگیربکەن، ئەم باندە داواکراون لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول)ەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەسەر سکاڵای ژمارەیەکی زۆر لە قوربانیانی ئەم باندە، کەبەشێوەی گرووپ کاریان کردووە لە دەرەوەی وڵات، بونەتەهۆی هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ژیانی ٢٥٠ کەس .

جەختیشی كردۆتەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا ئەندامی سەرەکی باندەکە بەناوی ( پ،ئ،ح ) بەئامانج بگرن و لە وڵاتی تورکیاوە بە پلانێکی تۆکمە بەناونیشانی ڕێکخستنی ژوانێک بیگەڕێننەوە شاری سلێمانی و دەستبەجێ دەستگیری بکەن.

ئاشكراشی كردووە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار زیاتر لە ٢٥٠ کەسی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە فریوداوە، باندەکە کەسانی خاوەن پێگە و سەرمایەدار و بەتەمەنی کردۆتە ئامانج و بڕی 100 بۆ 150 هەزار دۆلاری لە ڕێگەی هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکان وەرگرتووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی ( ٢ ) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

چلەی هاوین ئەمڕۆیە یان سبەی؟ كەشوهەوا چۆن دەبێت؟
پێت چلەی هاوین ئەمڕۆیە یان سبەی؟ كەشوهەوا چۆن دەبێت؟
عێراق بەرهەمهێنان و فرۆشتنی بەنزینی گەیاندە بەرزترین ئاست
دوات عێراق بەرهەمهێنان و فرۆشتنی بەنزینی گەیاندە بەرزترین ئاست
پەیوەنیدر